كاريگەریی بەكارهێنانى ستراتیيجەكانى «وتووێژى سوكراتیی و كێشە بنێرە»

المؤلفون

  • بەهات عبدالرزاق سعيد بەشى دەروونزانیی- فاكەڵتى پەورەدە - زانكۆى كۆيە المؤلف
  • كاوە على محمد بەشى دەروونزانیی- فاكەڵتى پەورەدە - زانكۆى كۆيە مترجم

الكلمات المفتاحية:

رێگای سوکراتیی، رێگای كێشە بنێرە، رێزگرتن لەبەرامبەر، ئاراستە، خوێندكارانى زانكۆى كۆيە

الملخص

ئامانجى توێژينەوەكە بريتييە لە ئاشكراكردنى كاريگەریى ستراتيجێتییەكانى رێگای وتووێژى سوکراتیی و رێگای كێشە بنێرە لەسەر رێزگرتن لە بەرامبەر و ئاراستەى خوێندكاران بەرەو بابەتى گفتوگۆى ئەکادیمیی لە قۆناغى يەكەم فاكەڵتى پەروەردە لە زانكۆى كۆيە بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠٢١ – ٢٠٢٢. ميتۆدى بەكارهاتوو لەم توێژينەوەيە ميتۆدى ئەزموونيیە بە پێى سرووشتى توێژينەوەكە.كۆمەڵگەى توێژينەوەكە بريتيە لە خوێندكارانى زانكۆى كۆيە, نموونەى توێژينەوەكە بريتيە لە نموونە پشکنینێک لە خوێندكارانى بەشى جوگرافيا لە فاكەڵتى پەروەردە لە زانكۆى كۆيە كە ژمارەيان (٤٥) خوێندكاربوو, دواى ئەوەى كۆمەڵەى ئەزموونیى و كۆمەڵەى كۆنترۆڵكراو دياريكرا و، هاوتاكردن لەچەند ئاستێك كرا بۆ گرووپەكان, بەشێوەيەك كۆمەڵەى ئەزموونى يەكەم بە رێگای سوکراتیی وانەيان پێ ئەوترايەوە و كۆمەڵەى ئەزموونى دووەم بە رێگای كێشە بنێرە وانەيان پێ ئەوترايەوە كۆمەڵەى كۆنترۆڵكراو بە رێگای ئاسايى وانەى پێ ئەوترایەوە, توێژەر هەستا بە ئامادەكردنى فۆرمى راپرسیی كە فۆرمى يەكەم بريتى بوو لە پێوانەى رێزگرتن لە بەرامبەر، هەروەها  فۆرمى دووەم پێكهاتبوو لە پێوانەى ئاراستەى خوێندكاران بۆ بابەتى گفتوگۆى ئەکادیمیی، كە بەچەند هەنگاوێكى زانستیی ئامادەكران. دواتر دواى ئامادەكردنى فۆرمەكان و دەرهێنانى راستگۆيى بە پێى شارەزايان و پسپۆران و، دواتر دۆزينەوەى چەند جۆرێك لە جێگیریی بۆ هەردوو پێوانەكە, دواى گەرانەوەى فۆرمەكان و بەتاڵكردنەوە و شيكردنەوەى داتاكان و بەكارهێنانى هاوكێشەى ئامارى توێژەر ئەنجامى توێژينەوەكەى خستەڕوو، كە رێگای وتووێژى سوکراتیی و رێگای كێشە بنێرە ئاستى بەڵگەداریى ئاماريان هەبوو لەسەر هەريەك لە پێوانەى رێزگرتن لەبەرامبەر و پێوانەى ئاراستەى خوێندكاران بەرەو بابەتى گفتوگۆى ئەکادیمیی. دواتر توێژەر كۆمەڵێك دەرەنجام و راسپاردە و چەند پێشنيارێكى خستەڕوو.

منشور

2024-08-03

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

كاريگەریی بەكارهێنانى ستراتیيجەكانى «وتووێژى سوكراتیی و كێشە بنێرە» . (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 6. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/190