ئاڵنگاریه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووریه‌کانی گه‌شه‌پێدانی سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستان دا

المؤلفون

  • موحه‌مه‌د ڕه‌حمان ئه‌حمه‌د قوتابی ماسته‌ر- کۆلیژی زانستە سیاسییەکان -‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین المؤلف
  • ئه‌مین فه‌ره‌ج شه‌ریف کۆلیژی زانستە سیاسییەکان -‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین مترجم

الملخص

هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک بونیادێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌ که‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ و زاده‌ی فاکته‌رگه‌لێکی وه‌ک مێژوو، جوگرافیا، داب و نه‌ریت، ئایین، تایبه‌تمه‌‌ندیه‌ ڕه‌گه‌زی و  نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆیه‌تی... ئه‌مانه‌ش کاریگه‌ری زۆر و به‌رچاویان ده‌بێت له‌سه‌ر کایه‌ی سیاسه‌ت چونکه‌ سیاسه‌تیش ڕه‌نگدانه‌وه‌ و کارتێکراوی ژێرخانی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووریه‌. کارلێککردنی کایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، کاریگه‌ری هێزه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ده‌سه‌لات له‌سه‌ر یه‌کتری، چۆنیه‌تی یه‌کتر به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یان، ئاستی پاڵپشتی و ململانێی یه‌کتری... جیگای بایه‌خی زۆرێک له‌ بیرمه‌ندانی بواری کۆمه‌ڵناسی سیاسی و گه‌شه‌پپێدانی سیاسیه‌. پرسی گه‌شه‌پێدانی سیاسیش له‌ دوای دووه‌م جه‌نگی جیهانیه‌وه‌ تاوه‌کو ئێستاش پرسێکی گرنگ و بایه‌خداری کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و وڵاته‌ تازه‌ پێگه‌یشتووه‌کانه‌ به‌تایبه‌تی، به‌جۆرێک له‌ زۆربه‌ی وڵاته‌ تازه‌ پێگه‌یشتووه‌کان پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی سیاسی شکستی هێناوه‌ له‌و کاته‌وه‌ تا ئێستا، ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها کێشه‌یه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ به‌ڵکو بووه‌ته‌‌ کێشه بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و هاوکاریه‌ نێوده‌وله‌تیه‌کان بۆ ئه‌م وڵاته‌ تازه‌ پێگه‌یشتووه‌کانه‌. بۆ ئه‌مه‌ش زۆرێک له‌ زانایانی بواری کۆمه‌ڵناسی سیاسی جه‌خت له‌سه‌ر بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووری ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ وه‌ک ئاڵنگارگه‌لێک ڕۆڵ ده‌بینن له‌ هه‌مبه‌ر پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی سیاسی.  کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی کوردستانیش وه‌ک کیانێکی نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆ که‌ له‌ دوای 1991 ده‌رکه‌وت، به‌ده‌ر نیه‌ له‌ شکستخواردنی پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی سیاسیه‌که‌ی. له‌م ڕووه‌وه‌ش ناسین وبنکۆڵکردنی بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووری کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی کوردستان، که‌ تا چ ئاستێک ڕۆڵ و کاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی سیاسی و شکستپێهێنانی  بایه‌خێکی زۆری هه‌یه‌ چونکه‌ بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووری هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ده‌بێته‌ ژێرخانێک بۆ سه‌رخانه‌ سیاسیه‌که‌ و به‌جۆرێک هه‌ردوو کایه‌ کارلێک ده‌که‌ن و یه‌کتر به‌رهه‌مده‌هێننه‌وه‌.

منشور

2024-07-31

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

ئاڵنگاریه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووریه‌کانی گه‌شه‌پێدانی سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستان دا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 9. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/20