خەمڵاندنی ئاوی رۆیشتوو لە هه‌ردوو ئاوه‌زێڵی قه‌ڵاتۆپزان و پاریۆڵه به مۆدێلی (SCS – CN)
الكلمات المفتاحية:
ئاوه‌زێڵی قه‌ڵاتۆپزان، پاریۆڵه، هایدرۆلۆجیا، GIS & RS، SCS–CNالملخص
له‌م توێژینهوهيهدا خه‌مڵاندنی ئاوی رۆیشتوو به مۆدێلی (SCS-CN) بۆ هه‌ردوو ئاوه‌زێڵی قه‌ڵاتۆپزان و پاریۆڵه, كه كه‌وتووه‌ته باكووری رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان له سنووری قه‌زای كه‌لار، له سه‌ر بازنه‌ی پانیی (33: 51: 34) و (52: 04: 35) باكوور و هێڵی درێژیی (50: 21: 45) و (59: 34: 45) رۆژهەڵات, كراوه له پشتێنه‌ی نیمچه شاخاوییه‌كان. كۆی رووبه‌ری هه‌ردوو ئاوهزێڵ (235.46 كم2)، ئاوه‌زێڵی قه‌ڵاتۆپزان به رووبه‌ری (148.74كم2) رێژەی (63.17%) و ئاوه‌زێڵی پاریۆڵه به رووبه‌ری (86.72كم2) و رێژەی (36.83%) ناوچه‌ی توێژینه‌وه پێك ئه‌هێنن، دابه‌شكراوه بۆ دوو ئاوه‌زێڵی سه‌ره‌كیی و (8) ئاوه‌زێڵی لاوه‌كیی، كه هه‌ریه‌كه‌یان چوار ئاوه‌زێڵی لاوه‌كیی ئه‌كه‌وێته چوارچێوهیانهوه. راڕایی باران و كاریگه‌رییه ژینگه‌یی و ئاووهه‌واییه‌كان، گرفتی كه‌م ئاویی بۆ ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌ی درووستكردووه، به تایبه‌ت له وه‌رزه وشكه‌كان، له پێناوی گه‌یشتن به ئامانجی توێژینه‌وه، كه زانینی قه‌باره و بڕی ئاوی رۆیشتوو و دیاریكردنی ئاستی سوودبینین له توانای هایدرۆلۆجیی هه‌ردوو ئاوهزێڵ، هه‌ریه‌ك له فایله‌كانی (DEM12.5m)، وێنەی ئاسمانیی(Landsat8 OLI )، ته‌كنیكه‌كانی سیسته‌می زانیاریییه جوگرافییه‌كان و هه‌ستكردن، له دوره‌وه (GIS & RS) به‌كارهێنراون. له‌پاش وه‌رگرتنی (10) نمونه‌ی خاك و دیاریكردنی به‌های ژماره‌یی چه‌ماوه‌یی و شێداریی خاك و ده‌ركه‌وتنی (7) رووپۆش و به‌كارهێنانی زه‌وی جیاواز و وه‌رگرتنی شه‌پۆلێكی باران باریین. توێژینه‌وەکە به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت، كه تێكڕای قووڵیی ئاوی رێكردوو له ناوچه‌ی توێژینه‌وه یه‌كسانه به (22،41ملم)،كه له ئاوه‌زێڵی سەرەکیی قه‌ڵاتۆپزان (24,72ملم) له ئاوه‌زێڵی سەرەکیی پاریۆڵه (20,11ملم)ه. بڕی ئاوی رۆیشتوو (2,60م3). له ئاوه‌زێڵی سەرەکیی قه‌ڵاتۆپزان (3,34م3), له ئاوه‌زێڵی سەرەکیی پاریۆڵه (1,77م3). له كۆتاییدا ئه‌نجامی به‌ده‌ستهاتوو، بنه‌ماییه‌كی گرنگه بۆ دارشتنی پلانی دروێنه‌كردنی ئاویی، له پێناو پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه ئاوییه‌كان و به‌رده‌وامی چالاكییه مرۆییه‌كانی سنووری هه‌ردوو ئاوهزێڵ.