هه‌ڵسه‌نگاندنی جوگرافیایی خزمەتگوزارییه‌ ئاماده‌یی و پیشه‌ییه‌کانی شاری کفری

المؤلفون

  • احمد جمال خلیل مامۆستا له‌ په‌روه‌رده‌ی كه‌لار – ئاماده‌یی كاوه‌ی تێكه‌ڵ المؤلف
  • حكیم صالح محمد مامۆستا له‌ په‌روه‌رده‌ی كه‌لار – قوتابخانه‌ی بڵندی بنه‌ڕە‌تی مترجم

الكلمات المفتاحية:

خزمەتگوزاریی فێرکاریی ئاماده‌یی، خزمەتگوزاریی فێرکاریی پیشه‌یی، شاری كفری، دابه‌شبوونی جوگرافیایی، سیسته‌می زانیاریی جوگرافیایی

الملخص

خزمەتگوزارییه‌ فێرکاریییه‌كان یه‌كێكه‌ له‌و بابه‌ته‌ گرنگانه‌ی كه‌ زۆرێك له‌ توێژە‌رانی بواری جوگرافیایی مرۆیی بایه‌خی زۆری پێ ئەدەن و توێژینه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ئەکەن، به‌ تایبه‌ت له‌ رووی دابه‌شبوونی جوگرافیایی و شێوازه‌كانی دابه‌شبوونه‌وه‌، بۆیه‌ له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵدراوه‌ كار له‌ سه‌ر دابه‌شبوونی جوگرافیایی خزمەتگوزارییی فێرکاریی بكرێت بۆ قۆناغه‌كانی خوێندنی ئاماده‌یی و خوێندنی پیشه‌یی له‌ سه‌ر ئاستی گەڕەکەکانی شاری كفری و، هەتا چه‌ند ئه‌م خزمەتگوزارییە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بە پێوەرێکی درووست بۆ ئەوەی بە تەواویی ئەرکی خۆی بەجێ بهێنێت دابەش بووه‌ بە سەر دانیشتوانی ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌دا و پێویستی سه‌رجه‌م دانیشتوانی ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌ دابین بكات له‌ سه‌ر ئاستی گه‌ڕە‌كه‌كان له‌ ئێستا و داهاتوودا، ئه‌م قۆناغه‌ی خوێندن زۆر گرنگه‌ له‌ ژیانی هه‌ر خوێندكارێكدا چونكه‌ ئەکەوێتە ته‌مه‌نی ( 15 – 18 ) ساڵییه‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نێكی زۆر هه‌ستیار و گرنگه‌ له‌ ژیانی هه‌ر مرۆڤێكدا و له‌م قۆناغه‌ی خوێندندا سه‌ره‌تای رێگەی داهاتووی خوێندكار دیاری ئەکرێت به‌ هه‌ڵبژاردنی وێژەیی یان زانستیی له‌ خزمەتگوزاریی فێرکاریی ئاماده‌ییه‌كاندا، یان هه‌ڵبژاردنی هه‌ر یه‌كێك له‌ خوێندنه‌ پیشه‌ییه‌كان کاریگەریی ئەبێت له‌ سه‌ر داهاتووی خوێندكار. بۆیه‌ ئەبێت گرنگیه‌كی زۆر به‌م قۆناغه‌ی خوێندن بدرێت، توێژینه‌وه‌كه‌ پشتی به‌ستووه‌ به‌ داتا و زانیاریییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان، هه‌روه‌ها پشت به‌ ئامێری (GPS) به‌ستراوه‌، پشت بەست به‌ سیسته‌می زانیاریی جوگرافیایی ( GIS ) بۆ دیاریكردنی شوێنی ئه‌م خزمەتگوزارییانه‌ له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی بنه‌ڕە‌تی ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ توانای پێشكه‌شكردنی ئه‌م خزمەتگوزارییانه‌ كردووه‌ به‌ به‌راورد به‌و پێوه‌رانه‌ی له‌ پلاندانانی عێراقیی دا جێگیر كراوه‌، میتۆدی وه‌سفیی و شیكاریی ( چه‌ندێتیی ) به‌كار هاتووه‌ پشتبەست بە سیسته‌می زانیاریی جوگرافیایی له‌ شیكردنه‌وه‌ی گونجاوی دابه‌شكردنه‌كه‌، توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ شێوازی دابه‌شبوونی ئه‌م دوو خزمەتگوزارییه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی په‌رش و بڵاوه‌ و خزمەتگوزاریی فێرکاریی ئاماده‌یی له‌ ئاستی دانیشتوانی ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌دا نیه‌، به‌ڵام خزمەتگوزاریی فێرکاریی پیشه‌یی له‌ ئاستی دانیشتوانی ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌دایه‌.

منشور

2024-08-03

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

هه‌ڵسه‌نگاندنی جوگرافیایی خزمەتگوزارییه‌ ئاماده‌یی و پیشه‌ییه‌کانی شاری کفری. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 8. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/207