پاشماوەکانی سەردەمی ساسانیی لە نێوان زێی بچووک و رووباری دیجلە دا نموونەیەکی مەیدانیی لە دەشتی هەولێر
الكلمات المفتاحية:
ساسانییەکان، کورد، سنووری کوردستان، رووپێویی، هەڵکۆڵیین، ئیپاس، عەزەالملخص
چوار سەدە لە دەسەڵاتی رامیاریی دەوڵەتی ساسانیی و بنەماڵەی شاهانەی ساسانیی لە رۆژهەڵاتی نزیک دا بە تەواوەتیی رەنگی یاوەتەوە و جێ دەستی لە مێژوویی ناوچەکە دا بەجێ هێشتووە، کە بە یەکێک لە دیارترین بنەماڵە فەرمانڕەواکانی شارستانێتیی رۆژهەڵاتی میزۆپۆتامیا دائەنرێن، پاشاکانی ساسانیی گرنگیی زۆریان بە بواری حوکومداریی و ئابووریی و لایەنی ئاینیی و فەرهەنگیی و شارستانێتیی ئەدا و بەردەوام کاریان ئەکرد بۆ زیاتر فراوانکردنی سنووری دەسەڵاتی دەوڵەتی ساسانیی و بنەماڵەی شاهانەیی. ئەم پێشخانە شارستانێتیی و رۆشنبیرییەی گەلی ساسانیی لە پاشماوە شوێنەوارییە بەجێ ماوەکانییان بەدیی ئەکرێت. بێگومان لایەنی شارستانێتیی ئەم گەلە پەیوەست بووە بە داهێنانی ساسانییەکان و کاریگەریی گەلانی پێشووتر لەم بوارەدا. لەم توێژیینەوەیەدا باس لە مێژوویی ساسانییەکان و بارودۆخی کورد و سنووریی کوردستان ئەکرێت لە سەردەمیی دەسەڵاتی ساسانییەکان لە سنووری دیاریکراوی توێژیینەوە دا لەسەر بنەمایی سەرچاوە بیانیی و نووسراوەکانی گەشتیارە موسڵمانەکان، لەگەڵ شیکردنەوەیی پڕۆژەکانی رووپێویی و هەڵکۆڵینی شوێنەواریی کە لەم سنوورەدا کراون و تاکوو ئێستاش کارەکانییان بەردەوامە بە تایبەتی گەڕان بە دوای پێگە و گردە شوێنەوارییەکانی سەردەمی ساسانیی بەشێکی سەرەکییی کارەکانی مەیدانیی ئەم پرۆژانەی پێک هێناوە، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکیییە بۆ توێژینەوە لەسەر پاشماوەکانی سەردەمیی ساسانییەکان، چونکە پێشووتر گرنگیی کەمتر بە ساسانییەکان درابوو لە چاو گەلەکانی تر بەتایبەتی لە سنووریی دەشتیی هەولێر کە شوێنێکی دەوڵەمەندە بە میراتی شوێنەواریی. ئەو کاریگەرییەیی شارستانییەتی ساسانیی بە جێهێشتووە لە دەشتیی هەولێر، لە پاشماوەییی شارستانێتی کۆنەکانیی وەک سۆمەریی و ئەکەدیی و هەروەها ئاشورییەکان کەمتر نییە، شارستانێتی ساسانیی گشت بوارەکانی ژیان لە بەرچاو ئەگرێت، هۆکارە ئاینیی و رامیاریی و ئابوورییەکان تەواو کاریگەرن لەسەر ئەم پاشماوانە، جگە لە کاریگەری هونەر و شارستانیەتی گەلانی پێشووتر کە دەرئەنجامەکانی لە شوێنەوارەکانی ساسانیی ئەبینرێت لە نێوان زێیی بچووک و رووباری دیجلە دا، لە رێگەی هەڵکۆڵینی شوێنەوارییەوە دەتوانین بیرۆکەی روون لە بارەی رادەیی کێشەکانی پێشووترەوە ببینن لەسەر بنەچەیی ساسانییەکان و پەیوەندیی بە کوردەوە، شیکردنەوەیی زانستیی پێگە شوێنەوارییەکانی ساسانیی بەندە لە سەر بنەمایی راپۆرتیی هەڵکۆڵینی تیمەکان و توێژیینەوە بینایی و ناوخۆییەکان کە بەردەستن لەم بوارە دا.