شوێنەواری تەلارسازیی كۆشكی مەجید پاشای بابانیی لە ناوچەی گەرمیان
Keywords:
هەڵكەوتەی جوگرافیایی گەرمیان, مێژووی شوێنەوارەكان, كۆشكی مەجید پاشا, بیناسازی و نۆژەنكردنەوەی پاشماوە شوێنەوارییەكانAbstract
بیناسازیی ناوچەی گەرمیان بە یەکێک لە ناوچە شوێنەوارییە رەسەنەکانی کوردستانی کۆن و ناوچەکانی زاگرۆس هەژمار ئەکرێت. روانین و لێکۆلینەوە بۆ تایبەتمەندی تەلارسازیی لە گەرمیان تەواوی مێژوو ژینگەی سرووشتیی ناوچەی گەرمیانت بۆ روون ئەبێتەوە، چونکە بیناسازیی هەر ئەوە نیە کە دیوار و دەرگا و پەنجەرە بێ، بەڵکو خوێندنەوە بۆ پێکهاتەی ماددیی ئەکات، جۆر و شێوەی تێکچوون لە تەلارسازیی ژینگەی ناوچەکە روون ئەکاتەوە چ لە رووی سیاسیی بێت یان لە رووی جوگرافیایی و کۆمەڵایەتیی، ئەمە جگە لەوەی بیرکردنەوە لە درووستکردنی هەر تەلارسازییەک لە گەرمیان خوێندنەوی پێویستی خاوەن تەلار و ئەندازیارەکانی نیشان ئەیات. هیچ تەلارسازێک بەبێ بوونی پاشخان بنیات نانرێ، کەواتە بیرکردنەوە لە بۆ؟ کەی؟ چۆن؟ لە تەلارسازیی ناوچەكە ئەخوێندرێتەوە. ئەو سەرچاوانەی كە زیاتر گرنگیان بەبابەتی تەلارسازی داوە بە گشتی لە ناوەرۆكی توێژینەوەكە بەشێوەیەكی زانستی و بەكارهێنراو ئاماژەی پێكراوە . ئەمە جگە لەوەی ئە گۆڕانکارییە فیزیاییانەی کە بەسەر بینایەکە هاتووە ئەزانرێت وەک زیادکردنی ژوورێک، بچووککردنەوەی ژوورێک دانان و لابردنی پەنجەرەیەک، هەموو ئەمانە لە خوێندنەوەی تەلارسازییەکان ئەبینرێت و خوێندنەوەی بۆ ئەکرێت. بەشێوەیەكی مەیدانی ئاماژەی پێكراوە . بینا و كۆشكی مەجید پاشا نموونەی ئەو تەلارە بیناسازییەیە كە زۆرترین مشتومڕی زانستیی لەسەرە لە مێژوو و مێژووی بنیادنانی و هونەر و نەخشەکانی، تايبەت لە هەموو ئەو سەردەمانەی پێیدا تێپەڕیوە. بەشێک لەم ناوچانەی کەوتووتە ژێر هێرش و داگیرکاریی، جەنگەکان هێندە رقانگیر بوون تا وای لێ ئەهات دوژمنانی حوكومرانی ئەم ناوچەیە تەنها بە داگیرکردنی شانشین و شارەکان نە ئەوەستان، بەڵام مەترسییەکان گەورە و ترسناکتر بوون بۆیە هەندێک جار دوژمنەکانیان ئامانجەکانیان بەدیهێناوە و شار و خاکی ناوچەی گەرمیانیان کاولکردووە و سوتاندوویانن. لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ ئەدەین تیشک بخەینە سەر لایەنی مێژوویی و شوێنەواری ئەم ناوچەیە و ئەو داگیرکارییانەی كە بەسەر ناوچەكە هاتوون. زۆربەی ئەو سەرچاوانەی كە گرنگی بە بابەتی لایەنی شوێنەواری و شوناسی نەتەوەیی و كارنامەی زانستی شوێ»ەوار دەدەن بە بابەتێكی هەنووكەیی نوسینەوەی مێژووی شارستانیەت هەژماردەكرێت .