رۆڵی پەیوەندییە گشتییەکان لە کارایی دامەزراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان

المؤلفون

  • چالاک عومەر ڕەشید بەشی تەکنیکی میدیا- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمان المؤلف
  • بەهادین ئەحمەد بەشی تەکنیکی میدیا- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمان مترجم

الكلمات المفتاحية:

رۆڵ، پەیوەندییە گشتییەکان، کارایی، رێکخراو، رێکخراوە ناحوکومییەکان، هەرێمی کوردستان

الملخص

(رۆڵی پەیوەندییە گشتییەکان لە کارایی دامەزراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان “رێکخراوە خێرخوازییەکان بە نموونە”) توێژینەوەیەکی وەسفیی رووپێوییە توێژەر فۆڕمی راپێویی بەکارهێناوە لەناو کارمەندانی رێکخراوەکانی (رابیتەی مرۆیی، دەستگای خێرخوازی بارزانیی، رێباز فاوندەیشن و رێکخراوی خێرخوازیی خەڵک). توێژینەوەکە هەوڵێکی مەبەستداری زانستییە بە مەبەستی زانینی رۆڵی پەیوەندییە گشتییەکان لە کارایی دامەزراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گەیشتن بە دەرئەنجامێک، ئامانجی توێژینەوەکە زانیین و پێوانەکردنی رۆڵی پەیوەندییە گشتییەکان لە کاراکردنی چالاکیی رێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستاندا، دەرخستنی رادەی پشتبەستنی کارمەندانی رێکخراوە ناحکومییەکان بە بنەما زانستییەکانی پەیوەندی گشتییی لە ئەنجامدانی چالاکییەکانی رێکخراوەکەیاندا. گەیشتن بە ئەرکەکانی پەیوەندیی گشتییی لە رێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستاندا. زانینی ئەو رێکارانەی کە پەیوەندیی گشتیی بەکاریان ئەهێنێت بۆ کاراکردنی چالاکی رێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان. ناوەڕۆکی کێشەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە ناڕوونیی رۆڵی پەیوەندییە گشتییەکان لە کاراکردنی چالاکیی رێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان، لە مانگەکانی شوبات، ئازار و نیسانی ٢٠٢٣دا کاری لەسەر کراوە و، لە دوای باسکردنی لایەنە تیۆرییەکان و پراکتیکییەکان بۆ بابەتەکە گەیشتووە بە چەند دەرئەنجامێک. توێژیینەوەکە گەیشتووە بەو دەرئەنجامەی کە پەیوەندییە گشتییەکان رۆڵی بەرچاوی هەیە لە کارایی دامەزراوە و رێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستاندا، هەروەها کارمەندانی رێکخراوە ناحکومییەکان و بەتایبەت رێکخراوە خێرخوازییەکان لە کارایی چالاکی رێکخراوەکانیاندا بە شێوەیەکی سەرەکیی سوود لە ئەرکەکانی پەیوەندییە گشتییەکان ئەبینن و ئامانجەکانی پەیوەندییە گشتییەکانیش بەدی ئەهێنن. 

منشور

2024-08-04

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

رۆڵی پەیوەندییە گشتییەکان لە کارایی دامەزراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 9. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/222