دۆخى بازاڕگەریی سیاسیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لاپەرەى فەرمیی(فەیسبووک)ى پارتەسیاسییەکانى هەرێمى کوردستان بە نموونە
الكلمات المفتاحية:
بازاڕگەریی سیاسیی، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، فەیسبووک، پارتە سیاسییەکان، هەرێمى کوردستانالملخص
ئەم توێژینەوەیە، بە ناونیشانى (دۆخى بازاڕگەریی سیاسیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان- لاپەرەى فەرمیی(فەیسبووک)ى پارتەسیاسییەکانى هەرێمى کوردستان بە نموونە)، کار بۆ زانینى دۆخ و سرووشتى بازاڕگەریی سیاسیی پارتە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان لە تۆڕیی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و هەروەها دیاریکردنى ئەو رێکار و ستراتیژیانەى بازاڕگەریی سیاسیی، کە پارتە سیاسییەکان بۆ کاریگەریى دانان لە سەر دەنگدەران بە کارى ئەهێنن. توێژینەوەکە لەجۆرى توێژینەوە وەسفییەکانە، پەیڕەوی شیکاریی ناوەڕۆک کراوە، وەک ئامرازێک بۆ کۆکردنەوەى زانیارییەکان. نموونەپشکنینى (سامپڵ) توێژینەوەکەش بەشێوەى مەبەستدار سەرجەم ئەو پۆستانە وەرگیراون، کە لە لاپەڕەى فەرمی فەیسبووکى پارتەسیاسییەکانى هەرێمى کوردستان لە کاتى کێبرکێى هەڵمەتی هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق ٢٠٢١ بڵاوکراونەتەوە. گرنگترین ئەو ئەنجامانەى توێژینەوەکە پێیگەیشتووە؛ پارتە سیاسییەکان فۆرمى ئەو بابەتانەى بڵاویانکردەتەوە بە رێژەی (٥١,٢%) وێنە بووە، لەکاتێکدا ئەو پۆستانەى تەنها تێکستیان لەخۆگرتووە رێژەکەیان (٠,١%)یە، کە کەمترین رێژەیە لەچاو فۆرمەکانى تر. لەلایەکى ترەوە ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخستووە، کە زۆرینەى پارتە سیاسییەکان گرنگیان بە ستراتیژى پەرەپێدان و بانگەشەداوە؛ پارتى دیموکراتی کوردستان بە رێژەى (٤٧%)، یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان بە رێژەى (٣٦%)، هاوپەیمانى کوردستان بە رێژەى (٣٣%) و کۆمەڵى دادگەریی کوردستان بە رێژەى (٣١%) بووە، بەڵام نەوەى نوێ گرنگى بە ستراتیژى نرخ داوە بەرێژەى(٤٣%). سەباڕەت بە کارلێک و بەشداری (فۆلۆوەر و بەشداربووان)ى تۆڕى کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەگەڵ پۆستەکانى بازاڕگەرى سیاسیی پارتە سیاسییەکان، ئەنجامەکان ئەوە ئەخەنەڕوو، کە زۆرترین کارلێک(Reactions) لەگەڵ پۆستەکانى نەوەى نوێدا کراوە، بە رێژەى (60.05%)، بەهەمان شێوە زۆرترین (Comment) لەسەر پۆستەکانى نەوەى نوێ نوسراوە، بە رێژەی (87.13%)، سەبارەت بە هاوبەشىکردنى(Share) پۆستى پارتە سیاسییەکان؛ هاوپەیمانى کوردستان زۆرترین پۆستى لەلایەن (فۆلۆوەر و بەشداربووان) هاوبەشى(Share) پێکراوە بە رێژەی (85.75%)، ئەمەش ئەوە ئەخاتە روو (فۆلۆوەر و بەشداربووان) لاپەرەى فەیسبووکى نەوەى نوێ زۆرترین کارلێک و بەشدارییان هەیە لەسەر پۆستەکانى بازاڕگەریی سیاسیی.