ئەنەلۆگ و دیجیتاڵ: لە نێوان ئەندێشە و بەگەڕخستن دا
الكلمات المفتاحية:
بەرهەمهێنانەوەی میکانیکیی، بەرهەمهێنانەوەی دیجیتاڵیی، بەگەڕخستنی ئەندێشە، ئۆرا، هاوچەرخێتیی، ئەزموونی ئێستاتیکییالملخص
ئەم توێژینەوەیە سەرنج ئەخاتە سەر هەردوو میدیای ئەنەلۆگ و دیجیتاڵ لە بەرهەمهێنانەوەی وێنەدا، و پێوەندییان بە کات و شوێنەوە لە ناو جیهانەکەمان دا، هەروەها سەرنج ئەخاتە سەر پێگەی ئەندێشە و بەگەڕخستن لە نێوان هەردوو سیستمەکەدا. توێژیینەوەکە پرسیار ئەکات لەسەر بەهای ئۆرایی کاری هونەریی لە (ئەنەلۆگ و دیجیتاڵ)دا، کە وابەستەی ئەکات بە پرسی (ئێرە و ئێستا)ی بەرهەمەکە، چونکە ئێرەو ئێستای کاری هونەریی سیمای هاوچەرخێتی سەردەمەکەی دیاری ئەکات. بۆیە چۆنێتی بەگەڕخستنی کات و شوێن بووە بە پرسیارێکی گرنگی ئەم لێکۆڵینەوەیە. میتۆدی شیکاریی پەیڕەوکراوە لە ڕوونکردنەوەی هەردوو جۆری بەرهەمهێنانەوەکەدا، تا بتوانێت پێگەیان دیاری بکات لە ناو جیهانی هونەردا، جگە لەمە لە رووی تیۆرییەوە بەراوردکاریی کراوە بە هۆی ئەو دژیەکی و چوونییەکییەی لە نێوانیاندا هەیە. توێژینەوەکە لە دەرئەنجامدا بەگەڕخستن ئەکاتە رۆڵپێدەری کات و شوێن لەناو جیهانی ئەنەلۆگ و دیجیتاڵ دا، وە هەروەها بەگەڕخستن ئەکاتە ژێدەر لە درووستکردنی کۆنسێپتی (گشتێتی - totality) لە ناو کیوڕەیتینگ دا کە کاری هونەریی پێ ئەخاتە دۆخێک کە بەرهەم ناهێنرێتەوە.