کاریگه‌ریی دەستەبژێری رۆشنبیریی له‌سه‌ر درووستکردنی رای گشتیی له ‌هه‌رێمی کوردستان-عێراق

المؤلفون

  • هێمن عارف فتاح زانكۆی چه‌رموو/ كۆلێژی كار/ به‌ش/ كارگێری نه‌وت و گاز و وزه المؤلف

الكلمات المفتاحية:

ده‌سته‌بژێر، دەستەبژێری رۆشنبیریی، رای گشتیی، هه‌رێمی کوردستان

الملخص

  ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ ناونیشانی (کاریگه‌ریی دەستەبژێری رۆشنبیریی له‌سه‌ر درووستکردنی رای گشتیی له ‌هه‌رێمی کوردستان-عێراق)، هه‌وڵێکه‌ بۆ ناساندنی دەستەبژێری رۆشنبیریی به ‌گشتیی و دەستەبژێری رۆشنبیریی له‌ هه‌رێمی کوردستان به ‌تایبه‌تیی، هه‌روه‌ها ئه‌یه‌وێت ئه‌و ئه‌رک و لێپرسراوێتیه‌ نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی ئه‌که‌ونه‌ ئه‌ستۆی ئه‌م ده‌سته‌بژێره‌وه‌ دیاری بکات، بۆیه‌ ئامانج له‌ توێژینه‌وه‌که‌ ده‌ستنیشانکردنیی رۆڵ و کاریگه‌ریی و بایه‌خی ئه‌م ده‌سته‌بژێره‌یه‌ بۆ کۆمه‌ڵگای کوردیی، هه‌روه‌ها ئه‌یه‌وێت ئاستیی  کاریگه‌ریی و توانایان له‌سه‌ر درووستکردنی رای گشتیی دیاری بکات و، ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌شی روونکردۆته‌وه‌ که‌، ‌رێگرن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌بژێره‌که‌‌ و که‌مکردنه‌وه‌ی کارایی و چالاکیان له‌کۆمه‌ڵگای کوردیی دا. توێژینه‌وه‌که‌ توێژینه‌وه‌یه‌کی شیکارییه‌ ، توێژە‌ر وه‌سفی ئه‌م ده‌سته‌بژێره‌ و کاریگه‌رییه‌کانیی ئه‌کات و ئاستی کاریگه‌رییه‌که‌ی روون و شیی ئه‌کاته‌وه‌ له ‌رێگه‌ی وه‌رگرتنی را و بۆچوونی به‌شێک له‌ رۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ، کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ش بریتیه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها له‌وێوه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی که‌، دەستەبژێری رۆشنبیریی له‌ هه‌رێمی کوردستان نه‌یتوانیوه‌ له‌ئاستی پێویستدا بێت و، له‌ باردۆخه‌ ناهه‌موار و قه‌یران و گرفته‌ سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کوردستان دا، رای گشتیی درووست بکات و کاریگه‌ریی خۆی بنوێنێت.  

منشور

2024-08-04

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

کاریگه‌ریی دەستەبژێری رۆشنبیریی له‌سه‌ر درووستکردنی رای گشتیی له ‌هه‌رێمی کوردستان-عێراق. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 10. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/230