به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئالوده‌بوونی هه‌رزه‌كار به‌ جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیی E-cigarettes

المؤلفون

  • سازان محمد سعید كه‌ریم به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تیی – كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان – زانكۆی سلێمانی المؤلف
  • فه‌ره‌یدون عارف سعید به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تیی – كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان – زانكۆی سلێمانی مترجم

الكلمات المفتاحية:

خێزان، به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئالوده‌بوون، هه‌رزه‌كار، جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی

الملخص

ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه،‌ بریتییه‌ له‌ تێگه‌یشتن له‌ به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزان به‌رامبه‌ر به‌ دیارده‌ی ئالوده‌بوونی هه‌رزه‌كار به‌ جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی.جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ئامانجه‌ش‌ له‌گرنگی پرسی چاودێریكردن و لێپرسینه‌وه‌ی دایباباندا وه‌ك به‌شێك له‌ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌وڵدان بۆ رێگریكردن له‌ ئه‌گه‌ری خووگرتن به‌ ره‌فتاری لاده‌رانه‌ی نادروست سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌. چونكه‌ ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌گشتی و ژینگه‌ی خێزانی به‌تایبه‌تی رۆڵێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌و ره‌فتاری تاك. به‌تایبه‌ت ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری كه‌ قۆناغێكی هه‌ستیاره‌، پێویستی به‌ چاودێری و لێپرسینه‌وه‌ی زیاتره‌ له‌لایه‌ن دایبابانه‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ گرنگی توێژینه‌وه‌كه‌ له‌خستەڕووی رۆڵ و گرنگی خێزان لە به‌رپرسیارێتی کۆمەڵایەتی نەوەی داهاتوودا خۆی ده‌بینێته‌وه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ توێژە‌ر هه‌وڵیداوه‌ بگات به‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ له‌نێو خوێندكاراندا بوونی هه‌یه‌و ئه‌نجامدانی گفتوگۆكردن و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵیان، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی ستراتیژی توێژینه‌وه‌ی ئه‌سنۆگرافی له‌چوارچێوه‌ی میتۆدی چۆنێتیدا، واته‌ خستنه‌ڕووی ئه‌نجامه‌كان به‌شێوازی نائاماری. له‌ میانه‌ی گه‌ڕان به‌دوای حاڵه‌ته‌كاندا یه‌كێك له‌ به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م توێژە‌ر رازیكردنی خوێندكاران بوو به‌ چاوپێكه‌وتن و وه‌رگرتنی زانیاری، چونكه له‌گه‌ڵ به‌ربڵاوی دیارده‌كه‌ له‌نێو هه‌رزه‌كاراندا، به‌ڵام هه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ستیار ره‌فتارو مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن. وه‌ك توێژە‌ر تێبینی ده‌كرد خوێندكاران له‌كاتی كێشانی ڤه‌یپدا هه‌وڵیان ده‌دا خۆیان له‌چاوی ده‌وروبه‌ر به‌دوور بگرن. له‌ئه‌نجامدا توێژە‌ر توانی 10 حاڵه‌ت وه‌ربگرێت و وه‌كو نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ به‌كاریان بهێنێت. پاش تاوتوێكردن و راڤه‌كردنی زانیارییه‌كان ده‌ركه‌وت زۆرینه‌ی هه‌رزه‌كاران ئاشنانین به‌ زیانه‌كانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی، هه‌روه‌ك به‌شێكی دایبابانیش تا راده‌یه‌ك به‌لایانه‌وه‌ ئاساییه‌ كه‌ منداڵه‌كانیان ڤه‌یپ بكێشن. هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه‌ زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كان كه‌سێك یان زیاتر له‌ خێزانه‌كه‌یان جگه‌ره‌و نێرگه‌له‌ ده‌كێشن و تا راده‌یه‌كی زۆریش ئاگاداری ئه‌و دۆخه‌نین، كه‌ منداڵه‌كانیان به‌هۆی هاوڕێكانیانه‌وه‌ فێری كێشانی ڤه‌یپ بوون و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیشیان لێناكرێت له‌سه‌ر چۆنێتی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ وه‌ك خه‌رجی رۆژانه‌ به‌ منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن.   

منشور

2024-08-04

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئالوده‌بوونی هه‌رزه‌كار به‌ جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیی E-cigarettes. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 10. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/232