ئاستی سوودوەرگرتنی پەیوەندییە گشتییەکانی دامەزراوە میدیاییەکان لە تیۆرییە میدیاییەکان
الكلمات المفتاحية:
پەیوەندیی گشتیی، دامەزراوە میدیاییەکان، تیۆرییە میدیاییەکان، تیۆری کاریگەرییالملخص
ئەم توێژینەوە زانستییە، کاری لەسەر بەشی پەیوەندیی گشتیی دامەزراوە میدیاییەکان کردووە، کێشە و پرسیارە سەرەکییەکەشی، هەڵسەنگاندن و دۆزینەوەی ئاستی سوودوەرگرتنی پەیوەندیی گشتیی دامەزراوە میدیاییەکانە لە تیۆرییە میدیاییەکان لە میانی بەجێگەیاندنی ئەرکە میدیاییەکاندا. توێژینەوەکە لە جۆری چەندێتییە (کمي) و بە میتۆدی وەسفیی رووپێویی کاری لەسەر کراوە، نموونەپشکنینی ناهەڕەمەکیی مەبەستدار بەکارهاتووە و بەرپرس و کارمەندانی پەیوەندیی گشتیی ١٢ دامەزراوەی میدیایی هەرێمی کوردستان، (تۆڕی میدیایی کوردسات، کەناڵەکانی NRT، KNN، گەلی کوردستان، کوردستان TV، کوردستان 24، کەرکوک، وار TV، پەیام، سپێدە، مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان)، بوونەتە بەرتوێژی توێژینەوەکە، فۆڕمی راپرسی وەکو ئامرازی توێژینەوە بەکارهاتووە بۆ دەستخستنی وەڵام و ئامار، هەروەها بە ڕێکارە زانستییەکان و بەرنامەی (SPSS) ئەنجامەکان دەرکراون، لە گرنگترین دەرئەنجامەکانی توێژیینەوەکە بریتین لە: بەشداریی بەشی پەیوەندیی گشتیی دامەزراوە میدیاییەکان لە جێبەجێکردنی ئەرکە میدیاییەکانی وەکو (ڕووماڵ و هەڵمەتی هەواڵی) و هەروەها (بەرنامەکان)، بەشدارییەکی لاوازە، ٤٢.٥%ی بەرتوێژان دەڵێن پەیوەندیی گشتی بەشداری لە ئەرکی (ڕووماڵ و هەڵمەتی هەواڵی)دا ناکات و ٤٠%یان دەڵێن لە بەرهەمهێنانی بەرنامەکاندا بەشدار نین. ئەنجامێکی تری دەستخراو ئەوەیە کە بەشی پەیوەندیی گشتیی دامەزراوە میدیاییەکان زیاتر سەرنجیان لەسەر ئەرکە پرسگەییەکان و پەیوەندیکردن و پێشوازیکردنە لە میوانان، ٩٢.٥%ی بەرتوێژان دەڵێن ئەرکە پرسگەییەکان کاری سەرەکیی بەشەکانی پەیوەندیی گشتییە، نەک ئەرک و کارە میدیاییەکان. هەروەها بەشی پەیوەندیی گشتیی دامەزراوە میدیاییەکان، لە جێبەجێکردنی ئەرکە میدیاییەکانی (ڕووماڵ و هەڵمەتی هەواڵی) و هەروەها (بەرنامەکان)، وەک پێویست سوود لە تیۆرییە میدیاییەكان وەرناگرن و ئاراستەی وەڵامی ٥٢.٥%ی ی بەرتوێژانی پەیوەندیی گشتییە، لەکاتێکدا ٥٥%ی بەرتوێژانی پەیوەندیی گشتی دەڵێن، دامەزراوە میدیاییەکانیان سوود لە تیۆرییە میدیاییەکان وەرئەگرن لە کارە میدیاییەکانیاندا.