کێشەکانى مامۆستایانى بابەتە کۆمەڵایەتییەکان لە بازنەى سێیەمى قۆناغى بنەڕەتیى لە تێڕوانینى مامۆستایانەوە
الكلمات المفتاحية:
کێشەی مامۆستایان، بابەتە کۆمەڵایەتییەکانی خوێندنی بنەڕەتیی، هاوکێشەی کۆپەر، هاوکێشەی پێرسۆنالملخص
امانجى توێژینەوەکە بریتییە لە زانینى کێشەکانى مامۆستایانى بابەتە کۆمەڵایەتیەکان لە بازنەى سێیەمى قۆناغى بنەڕەتى له تێڕوانینی مامۆستایانی بابهتهکهوه و پێشنیاری چارەسەر بۆیان. توێژەر له رووی مرۆییهوه پشتی بهستووه به مامۆستایانی بابهته کۆمهڵایهتییهکان لهبازنهی سێیهمی قۆناغی بنهڕەتی، له رووی جوگرافییهوه سوود له قوتابخانهکانی ناوهندی شاری سلێمانی وهرگیراوه بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١). بە پێی تایبهتمهندی بابەتی توێژینەكە و ئامانجەكهی پشت بەستراوە بە میتۆدی وەسفیی روپێویی.کۆمەڵگەی توێژینەوەکە پێکهاتبوو لە(1278) مامۆستا لە بازنەی سێیەمی قۆناغی بنەڕەتیی، لە ناوەندی پارێزگای سلێمانی، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەو ژمارەیە(42%) لە رەگەزی نێر و(58%) لە رەگەزی مێ بوون، نموونەى توێژینەوەکە پێكهاتوه لە (120) مامۆستا (45) لە رەگەزى نێر، (75) لە رەگەزی مێ، واتە (38%) لە رەگەزى نێر و (62%) مێ بوون، بەشێوەیەکى ههڕەمهکی سادە هەڵبژێردران، توێژەر هەستا بە ئامادەکردنی ئامرازێک(فۆرمی راپرسى) وەک یەکێک لە ئامرازەکانى کۆکردنەوەى زانیارى، کە (5) بوار و (40) بڕگە لە خۆ دەگرێت، بۆ دڵنیابوون لە راستیی و شیاویى ئامرازەکە، توێژەر هەستا بە دابهشکردنی بەسەر ژمارەیەک لە شارەزایان و پسپۆڕان، دوای گهڕاندنهوهی فۆڕمەکان بڕگەكان بەڕێژەی (85%) راستگۆیی و متمانەی پسپۆڕانیان بەدەست هێنا، بۆ دەرهێنانی جێگیری ئامرازەکە شێوازی دووبارەکردنەوەی تاقیکردنەوە بەکارهێنرا كە ئەویش (٨١ ,٠) پلەی جێگیری بەدەست هێنا. دواتر بەسەر نموونەى توێژینەوەکەدا جێبەجێکرا و پاشان دهستکرا بە بهتاڵکردنەوە و شیکردنەوەی وەڵامەکان بە بەکارهێنانى چەندین هاوکێشەی ئاماری وەک هاوکێشەی کۆپەر، پێرسۆن، ناوەندى شیاو، کێشی سەدی ، لهگهڵ خستنەڕووى ئەنجامى توێژینەوەکە وشیکردنەوەیان. دەرەنجامى توێژینەوەکە پشتبەست بە ئەنجامە ئامارییەکان، کێشەکانی مامۆستایانی بەڕێژەی جیاجیا دەرخستووە بەپێی پەیوەندییان، وەک: (٨,٦٢٪) کێشە ئیدارییەکان، (٨,٦٢٪)ناوەڕۆکی بابەتەکە، (٥٦٪)هۆکار و ئامرازی فێرکاریی، (٥٩٪) خودی مامۆستایان، (٣٢,٥٩٪) خوێندکاران. لێکەوتەکانی ئەم ئەنجامانەش بووەتە هۆکارێک بۆ بێبەهاکردنی بابەتەکە و درێژەکێشانی خراپی پەیوەندی نێوان ئیدارە و مامۆستایان، زیانگەیاندن بە خویندکاران و مانەوەی کێشەکان وەک خۆیان. له کۆتایی توێژینەوەکەدا توێژەر چەند ڕاسپاردە و پێشنیارێکی خستۆتەڕوو.