هێز و ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ سایه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌ك له‌ جوگرافیای رامیاریی

المؤلفون

  • احمد رفیق كریم زانكۆی سلێمانی/ كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانسته‌مرۆڤایه‌تییه‌كان/ به‌شی جوگرافیا المؤلف

الكلمات المفتاحية:

دادگای باڵای فیدڕاڵیی، حوكومه‌تی هه‌رێم، هێز، ئاینده‌، جوگرافیای رامیاریی

الملخص

دادگای فیدڕاڵیی یان داگای دەستووریی یان دامه‌زراوه‌ی چاودێرییكردنی دەستوور، ئه‌و دامه‌زراوانه‌ن‌ كه‌ چاودێریی دەستوورییبوونی یاسا و بڕیاره ‌ده‌ر‌كراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێ به‌جێ كردن ئەکەن، ئامانج لێیان پاراستنی گیانی دەستووره‌ له‌ یه‌كه‌ رامیارییه‌كه‌دا. له‌ پاش رووخاندنی رژێمی به‌عس، دادگای باڵای فیدڕاڵیی پێكهێنرا، به‌ مه‌به‌ستی چاودێرییكردنی دەستوورییبوونی یاسا و بڕیاره‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناکۆکیی نێوان دامه‌زراوه‌ فەرمییه‌كان  و یه‌كه‌ کارگێڕیییه‌كانی كۆماری عێراقی فیدڕاڵ. ئامانج له‌ کردنی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ زانینی راده‌ی كاریگه‌ربوونی دۆخی ئێستا و ئاینده‌ی حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ له سایه‌ی ئه‌‌و جه‌نگه‌ یاسایی و دەستوورییه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ری ئەکرێت. بۆ به‌دیهێنانی ئامانجەکانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ پشت به‌‌ میتۆدی وه‌سفیی به‌ستراوه‌. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ جوگرافیای رامیاریی کە تا ئێستا کرابێت، به‌رچاوڕوونیی ئەدات به‌ سه‌ركرده‌ سیاسیی یه‌كان، فه‌رمان رە‌واكان،‌ بۆ چۆنێتیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دامه‌زراوه‌ فەرمیی و دادوەریییه‌ به‌ جۆرێك له‌ خزمه‌تی دۆزی نه‌ته‌وایه‌تیی و نیشتیمانیی و کارگێڕیی هه‌رێمی كوردستان دا بێت. درووستکردنی دادگاكه‌ پێش ئاماددە ‌كردنی دەستووریی هه‌میشه‌یی عێراق، گومانی له‌ دەستوورییبوونی دامه‌زراوه‌كه‌ لای هه‌ندێك له‌ پارته‌ سیاسیی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستان درووست  کردووە ، به‌ڵام ئه‌م گومانانه‌ نه‌بونه‌ته‌‌ هۆی رێگریكردنی به‌رده‌وامبوونی و ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك بڕیار كه‌ كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی  و ئابووریی  هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌ و هه‌یه‌. جگه‌ له‌وه‌ی به‌ بڕیاره‌كانیشی، هه‌رێمیشی خستۆته‌ بۆشایی یاساییه‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ئەنجوومەنی  پارێزگاكانی هه‌رێمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌. ئەکرێت له‌‌ ئاینده‌شدا دامه‌زراوه‌ی تر و ته‌نانه‌ت قه‌واره‌ی هه‌رێمیش هه‌ڵبووەشێنێته‌وه‌.

منشور

2024-08-06

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

هێز و ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ سایه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌ك له‌ جوگرافیای رامیاریی. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 1(6). https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/258