رۆڵی موڵكدار و خێڵەكان لە رووداوە سیاسیییەكانی ئێران 1914 – 1941

المؤلفون

  • عبدالخالد صابر کریم بەشی مێژوو- کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکان- زانکۆی سلێمانیی المؤلف

الكلمات المفتاحية:

رۆڵی موڵكدار و خێڵەكان، ململانێی سیاسییی چینەكانی ئێران، دەستێوەردانی زلهێزانی ئەورووپا، رەزا شا و گۆڕانكاریی سیاسییی

الملخص

ئامانج لەم توێژینەوەیە بۆ ئاماژەپێدان و تێگەیشتنە لە بارەی رۆڵی موڵکدار و خێڵەكان لە رووداوە سیاسیییەكانی ئێران لە نێوان ساڵانی 1914 – 1941. وڵاتی ئێران لە نێوان ئەو ساڵانەدا دوو حكومەتی پاشایی قاجاریی و پەهلەوی حوكمڕانیان كردووە، لەو كاتانەدا بە شێوەیەكی گشتی زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بارودۆخێكی دژوار و هەستیاریان بەسەر بردووە، بە تایبەتی زۆربەی دانیشتوانی ئێران لە بارودۆخێكی دژواردا ژیاون، هۆكاری ئەو بارودۆخە بۆ ئەوە گەڕاوەتەوە جگە لە ململانێی نێوان موڵکدار و سەرۆك هۆزەكان لەگەڵ جوتیارو خەڵكە نەداراكە، لە لایەكی ترەوە دەستوەردانی وڵاتانی زلهێزی ئەو كاتانەی وەك رووسیای تزاری و بەریتانیا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە كاروباری ناوخۆی ئێران، ئەو سێ وڵاتە كاریگەریی جیاواز لە یەكتریان لەسەر دەسەڵاتدارانی ئێران و رووداوەكانیدا هەبووە. 
ئاستەنگەكانی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە، سەرچاوە لە بارەی رۆلی موڵکدار و خێڵەكان لە رووداوە سیاسیییەكانی ئێران لە ماوەی ئەو 31 ساڵەدا بە كەمی نووسراوەو ئەوەشی نووسرابێت زیاتر بە زمانەكانی فارسی و عەرەبی و ئینگلیزین، كە پێویستی بە كات بووە بۆ بەدەستخستنیان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو سەرچاوانەی لەو بارەیەوەن پێویستیان بە روونكردنەوەو شیكردنەوەیە هەیە. 
لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی لێكۆڵینەوەی شیكاریی لە چوارچێوەی شێوازی پێكهاتەییدا پەیڕەو كراوە، بە مەبەستی ئەوەی لەم رێگەیەوە زانیاریی لەسەر رۆلی موڵکدار و خێڵەكان لەسەر رووداوە سیاسیییەكانی ئێران بخرێتەڕوو، هەروەها شێوازی شیكاریی و لێكدانەوەش پەیڕەو كراوە.
توێژینەوەكە پێكهاتووە لە پێشەكی و دەروازەو سێ تەوەرو ئەنجام و لیستی سەرچاوەكان، لە تەوەرەی یەكەمدا بە كورتی ئاماژە بە پێگە و رۆڵی موڵکدار و خێڵكان لە رووداوە سیاسیییەكانی ئێران لە نێوان ساڵانی 1914 – 1920 دراوە، لەو ماوەیەدا پاشاكانی دەوڵەتی قاجاریی كە حوكمڕانی وڵاتیان ئەكرد، بەشی زۆرینەی چینەكانی وڵات هەر لە جوتیار و رووناكبیر و كرێكار و پیشەوەر، لە دۆخێكی ئابووریی سەختدا ئەژیان و دەسەڵاتداران گوێیان لە داواكارییەكانیان نەئەگرت، لە ئاكامی ئەوەدا كێشە و میملانێ ئەهاتە ئاراوە. لە تەوەرەی دووەمدا كە هەمان ناونیشانی تەوەرەی یەكەمە، بەڵام ماوەكەی لە ساڵی 1921دا دەست پێ دەكات، كە لەو ساڵەدا كودەتا بەسەر دەسەڵاتداری قاجارییدا كراوە و گۆڕانكاری لە وڵاتدا لە رووی سیاسیییەوە دێتە ئاراوە، هەروەها دەستوەردانی وڵاتانی بیانی لە ئێران دا، وایكردووە كێشەو ململانێ ناوخۆییەكان بە جۆرێكی تر دەربكەون. تەوەرەی سێیەم لە ساڵی 1925دا حوكمڕانی پاشایەتیی پەهلەوی لە لایەن رەزا خانەوە رائەگەیەنرێت و كۆتایی بە دەسەڵاتی پاشایەتیی قاجاریی دێت، لەو ساڵە بەدواوە رووداوە سیاسییەكان چەند جۆرێكی جیاواز لەخۆ ئەگرن، كە بە شێوەیەكی زەقتر هەندێك رووداوی سیاسییی تری وەك نەتەوەیی و كۆمەڵایەتیی ی و ئابووریی تاكو ساڵی 1941 سەرهەڵ ئەدەن، كە لەو ساڵەدا دەسەڵاتی رەزا شا كۆتایی پێ دێت.

منشور

2024-08-06

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

رۆڵی موڵكدار و خێڵەكان لە رووداوە سیاسیییەكانی ئێران 1914 – 1941. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 1(6). https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/261