كاریگه‌ریی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنى بزاڤی زانستیی و رۆشنبيریى، ناوچه كوردنشینه‌كانی هه‌رێمى چياكان و جه‌زيره له‌سه‌ده‌ی (3-6ك/9-12ز) به‌نموونه
الكلمات المفتاحية:
ناوچه‌ی كوردنشین، جوگرافیا، ئاووهه‌وا، بزاڤی زانستیی، رۆشنبیرییالملخص
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی به‌ته‌واوی دیارده سرووشتییه‌كان ییه‌وه (خاك، به‌رزیی و نزمیی، رووه‌كی سرووشتیی، ئاووهه‌وا) یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌واوی لایه‌نی شارستانێتیی مرۆڤایه‌تیی هه‌یه، یه‌كێكیش له‌و لایه‌نانه، بزاڤی زانستیی و رۆشنبیرییه، هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی و دیارده سرووشتییه‌كان ی ناوچه كوردنشینه‌كانیش له سه‌ده‌كانی (3-6ك/9-12ز)، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بزاڤی زانستیی و رۆشنبیریی ناوچه‌كه هه‌بووه، به‌تایبه‌ت له هه‌ردوو هه‌رێمی كوردنشینی چیاكان و جه‌زیره‌دا، توێژینه‌وه‌كه له رێگه‌ی میتۆدی وه‌سفی و شیكارییهوه ئه‌یه‌وێت وه‌ڵامی پرسیارگه‌لێك بداته‌وه، له‌نموونه‌ی ئایه هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی چی كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر بزاڤی زانستیی و رۆشنبیریی هه‌یه؟ تا چ راده‌یه‌ك بزاڤی زانستیی و رۆشنبیریی ناوچه كوردنشینه‌كانی چیاكان و جه‌زیره له سه‌ده‌كانی (3-6ك/9-12ز) كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیا و دیارده سرووشتییه‌كانی وه‌كو ئاووهه‌وا و خاك و به‌رزی و نزمی و رووه‌كی سرووشتییه‌وه؟ ئه‌بینین هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر درووستبوونی چه‌ندین شارستانییه‌تی هه‌بووه، له نموونه‌ی شارستانییه‌تی دۆڵی نیل و سۆمه‌ر و بابل، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاكار و جه‌سته و بیركردنه‌وه و سیاسه‌ت و ته‌مبه‌ڵی و زیره‌كی و ئایین و هونه‌ری مرۆڤه‌كانیش هه‌بووه، هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی ناوچه كوردنشینه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا، پردی به‌یه‌ك گه‌یاندنی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ئیسلامیى بووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی لایه‌نی شارستانیی و بزاڤی زانستیی و رۆشنبیریی ناوچه‌كه هه‌بووه، بوونی هه‌ندێك جۆری رووه‌كی سرووشتیی له ناوچه كوردنشینه‌كانی هه‌رێمی چیاكان و جه‌زیره، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر لایه‌نی زانستی پزیشكیی ده‌رمانسازیی هه‌بووه و وه‌كوو چاره‌سه‌ری به‌شێك له نه‌خۆشییه‌كان سوودیان لێ بینراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین كانیاوی كانزایی و گه‌ڕاو، كه بۆ هه‌مان بوار سوودیان لێ بینراوە، هه‌ر به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافییه‌وه چه‌ندین شاری زیندوو له رووی زانستیی و رۆشنبیریی له‌م ناوچانه هه‌ڵكه‌وتوون، كه له‌م شارانهدانه ژماره‌یه‌كی زۆر دامه‌زراوه‌ی زانستیی و رۆشنبیریی بنیادنراون و ژماره‌یه‌كی زۆر زانا له بواری زانستی جیا جیادا تیایاندا خزمه‌تی بزاڤی زانستیی و رۆشنبیریییان كردووه.