مانای ژیان و پەیوەندیی بە هەستكردن بە تاوان لای ئەو كەسانەی تاوانی كوشتنیان کردووە لە پارێزگای سلێمانی

المؤلفون

  • ئەیوب کەریم سەعید بەشی تەکنیکی میدیا، پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، هەرێمی کوردستان- عێراق المؤلف
  • سەروەر کەریم سەعید قوتابخانەی پەیڤی بنەڕەتی، وەزارەتی پەروەردە، سلێمانی، هەرێمی کوردستان- عێراق مترجم

الكلمات المفتاحية:

مانای ژیان، هەستكردن بە تاوان، تاوانی كوشتن

الملخص

ئەم توێژینەوەیە، توێژینەوەیەکی وەسفییە لێکۆڵینەوە ئەکات سەبارەت بە چەمکی مانای ژیان لای ئەو کەسانەی بە تاوانی کوشتن سزا دراون، هەروەها پەیوەندیی ئەم چەمکە لەگەڵ هەستکردن بە تاوان دەستنیشان ئەکات. نموونەی توێژینەوەکە پێکدێت لە ١٠٠ کەس لە سزادراوانی چاکسازیی گەورانی سلێمانی کە بە تاوانی کوشتن سزا دراون، بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان فۆرمی پرسیارنامە بەکارهاتووە و لە ڕێگای پرۆگرامی (Statisticals Package for Social Science - SPSS) داتا و زانیارییەکان شیکراوەتەوە. بەپێی ئانجامەکانی توێژینەوەکە ئاستی مانای ژیان لە ئاستێکی بەرزدایە، و ئاستی هەستکردن بە تاوان لای نموونەی توێژینەوەکە لە ئاستێکی مامناوەندایە، پەیوەندییەکی ئاماریی بەڵگەداری هەیە لە نێوان (مانای ژیان و هەستكردن بە تاوان) کە بەهاکەی ئەکات (0.457)  کە ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت کە پەیوەندییەکی ئاماریی راستەوانەی لاوازیان هەیە. هەروەها ژینگەی کۆمەڵایەتی شار و لادێ و باری خێزانی لێتوێژراوان جیاوازیەکی ئاماریی بەڵگەدار نیە لە نێوانیاندا بۆ مانای ژیان و هەستکردن بە تاوان.

منشور

2024-08-07

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

مانای ژیان و پەیوەندیی بە هەستكردن بە تاوان لای ئەو كەسانەی تاوانی كوشتنیان کردووە لە پارێزگای سلێمانی. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 5. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/270