رامانه‌کانی عه‌لی شه‌ریعه‌تیی سه‌باره‌ت به‌ مرۆڤبوون

المؤلفون

  • محه‌مه‌د جه‌وده‌ت عومه‌ر به‌شی فه‌لسه‌فه‌, زانکۆی سه‌لاحه‌ددین. المؤلف

الكلمات المفتاحية:

شەریعەت، مرۆڤبوون، مرۆڤدارێتیی، رەسەنایەتیی مرۆڤ، مرۆڤی نموونەیی، خەسڵەتەکانی خودا

الملخص

مرۆڤ ئاڵۆزترین و پڕ نهێنیترین بوونه‌وه‌رى ئه‌م گه‌ردوونه‌یه‌، که‌ هه‌میشه‌ زانا و هزرمه‌ند و فه‌یله‌سووفەکانی به‌ خۆیه‌وه‌ سهر‌قاڵ‌ کردووه‌،  فه‌یله‌سووفەکان به‌ به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵدابوون‌ بۆ ئه‌وه‌ی نهێنیه‌کانی ئه‌م مرۆڤه‌ ئاشکرا بکه‌ن و، لایه‌نێک له ‌لایه‌نه‌ گرنگه‌کانی بخه‌نه‌ڕوو و به‌ وردیی راڤه‌ى بکه‌ن و لێی بکۆڵنه‌وه‌ .دانا و بیرمه‌ندان به‌درێژایی مێژوو له‌هه‌وڵ‌ و کۆششدا بوون هەتا ئاشنابن به‌ نهێنیه‌کانی ئه‌م بونه‌وه‌ره‌، ئه‌وان جێ ده‌ستیان له‌م بواره‌دا دیاره‌، ئه‌وان خۆیان به‌ختکردووه‌ هەتا له رێگای  رامان و وردبوونه‌وه‌ و قووڵبوونه‌وه‌وە رۆبچنه‌ نێو ناخ و وده‌روون و واقعی مرۆڤه‌وه‌، بیرمه‌نده‌کان بێوێنه‌ هه‌وڵی خۆیان خستۆته‌گه‌ڕ له‌پێناو ناسینی خود و گه‌وهه‌رى مرۆڤ و ئاڕاسته‌کردنی به‌ره‌و ئاستێکی باڵا و نموونه‌یی. له‌نێوانیشیاندا (علی شه‌ریعه‌تی) جێی ئاماژە و سه‌رنجی ئه‌م تۆێژینه‌وه‌یه‌یه‌، که‌ رامانێکی قووڵ و وردیی ده‌رباره‌ى مرۆڤ و مرۆڤبوون بەجێهێناوە و، بگره‌ خودی چه‌مکی مرۆڤبوون یه‌کێک بووه‌ له ‌ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م بیرمه‌نده‌ مه‌زنه‌. له‌به‌رایی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵدراوە‌ به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی ده‌رباره‌ى چه‌مکی مرۆڤایه‌تیی و مرۆڤبوون شرۆڤەیەک بکرێت، پاشان له ‌رێی سه‌رنجدان له‌به‌رهه‌مه‌کانیه‌وه‌ چ (نووسین) و چ (وتار)  گۆشه‌نیگا و تێڕوانینه‌کانى ده‌رباره‌ی چییه‌تیی و گه‌وهه‌رى مرۆڤ و چه‌مکی هیۆمانیزم له‌ بونیادی هزریی شه‌ریعه‌تیی لێکۆڵینه‌وهکە بەجێهێنراوە‌. دواتر ئاماژە‌ به‌ خه‌سڵه‌ته‌ سه‌ره‌کییه‌کانی مرۆڤبوون دەکرێت، که‌ شه‌ریعه‌تیی به‌سوودوه‌رگرتن له‌ هزرى خۆی و هزرى ئیسلامیی هه‌ڵیانده‌گۆزێت، ئه‌و باس له‌ بنه‌مایه‌کی ئه‌وتۆ ده‌کات, که‌ مرۆڤ ده‌توانێت له ‌رێی رزگاربوونی له ‌کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کان  بگات به‌ مرۆڤبوونێکی باڵا و کامڵ، له‌کۆتاییشدا گرنگیی  رمانه‌کانی شه‌ریعه‌تیی ده‌رباره‌ى مرۆڤبوون و مرۆڤ،  نموونه‌کانى بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ له‌به‌رچاوگیراوه‌. 

منشور

2024-07-31

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

رامانه‌کانی عه‌لی شه‌ریعه‌تیی سه‌باره‌ت به‌ مرۆڤبوون. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 10. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/28