راڤەی ماتریالیزمیی بۆ مێژوو ماتریالیزمی دیالەکتیکیی و ماتەریالیزمی مێژوویی
الكلمات المفتاحية:
دیالەکتیکی ماتریالیزمیی، ماتریالییزمی مێژوویی، مارکسییزم، پەرەسەندن، مارکس، ئەنگڵزالملخص
لێکدانەوەی ماتریالیزمی بۆ پرس و بابەتەکان بە یەکێک لە لێکدانەوە گرنگەکانی توێژینەوەی زانستییدا ئەنرێت. ئەو میتۆدۆلۆژییە بە دیاریکراویی لە لایەن مارکس و ئەنگڵزەوە بناغەکەی دانرا، دواتر لە لایەن مارکسییەکانەوە کۆمەڵێك شێوە و تایبەتمەندیی تر بەو میتۆدە درا. تێگەیشتنی ماتریالیزمی بۆ مێژوو و بابەتەکانی تر لە سەردەمی خۆی زانیینێکی نوێ بوو، کە کاریگەرییەکی بەرفراوانی لە دوای خۆی جێهێشت. لە سۆنگەی گرنگی ئەمەوە ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ سەرەنج خستنەسەر گرنگی میتۆدی ماتریالیزمی بۆ لێکۆڵینەوەکان سرووشت و کۆمەڵ بە شێوەیەکی گشتیی، کە لەو رێگەیەوە بتوانرێت توێژینەوە مێژووییەکان بە شێوەیەکی میتۆدۆلۆژیانە جێبەجێ بکرێت، لە سەر ئەو بنەمایە ئەو توێژینەوەیە هەوڵیداوە وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار بداتەوە، لەوەی ئایە میتۆدی ماتریالیزمی مێژوویی ئەکرێ وەک زانست لە قەڵەم بدرێت؟ ئایە گونجاوە هەموو کۆمەڵگاکان بەو میتۆدۆلۆژییە راڤە بکرێت و بە بێ گرنگییدان بە جیاوازیی و تایبەتمەندییەکانی کلتوور و شارستانێتییەکان؟ ئایە پەرەسەندن و گۆڕانەکانی مێژوو ئامانجدار و ناچاریین و لە دەرەوەی ویست و ئیرادەی مرۆڤ روو ئەدەن؟ ئەو پرسیارانە و کۆمەڵێک پرسیاری تر رەنگە لە ناو ئارگۆمێنتە جیاوازەکانی نەریتی مارکسییزم جێگەی گفتوگۆیەکی گەرموگوڕ بێت. بە پشت بەستن بەو پرسیارانەی سەرەوە، میتۆدی توێژینەوەکە زیاتر پشتی بە شیکاریی رەخنەیی بەستووە. ئەم توێژینەوەیە بە چەند ئەنجامێکی سەرەتایی گەیشتووە، یەکێک لەوانە بریتییە لەوەی ئەو میتۆدە توانییوییەتی باس لە راستیی ژیانی کۆمەڵ و سرووشت لە دەرەوەی خوێندنەوە سەروو سرووشتیی و ئەفسانییەکان بۆ بابەتەکانی توێژینەوە بکات. هەروەها لەو رێگەیەوە نهێنیی پەرەسەندن و گۆڕانەکانی مێژوویی کۆمەڵ و سرووشتیی لە ناو راستییەکی ماتریالیی ئاشکرا کردووە، بەوەی کە زۆرجار پەرەسەندنەکان ناچاریین و هاوکاتە لەگەڵ گۆڕانی ژیانی مادیی نێوان مرۆڤەکان.