پاڵنەرە كۆمەڵایەتییەكانی کردنی تاوانی دەستدرێژیی سەر پارە و سامان
الكلمات المفتاحية:
پاڵنه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، تاوان، تاوانبار، تاوانه‌كانی دەستدرێژیی سه‌ر پاره و سامانالملخص
لەم توێژیینەوەیەدا، پرسیي سەرەکیی روونکردنەوەی ئەو پاڵنه‌ره كۆمه‌ڵايه‌تييانه‌يه لەسەر یەکێک لەو تاوانانەی ئەمرۆ وەکو دیاردەیەکی ترسناک لە کۆمەڵگادا بڵاوبووەتەوە، ئەویش تاوانی دەستدرێژییکردنە سەر پارە و سامانه، وه‌ك: (ژینگەی خێزانیی لێكترازاو، ژینگەی خوێندن و نزمیی ئاستی فێربوون، ژینگەی كار و هاوڕێیي خراپ) كه ئايا ئه‌بنه هۆى كردنی تاوانی دەستدرێژیی سەر پارە و سامان يان نا؟، له‌هه‌مان كاتدا ئامانجی توێژينه‌وه‌كه گه‌يشتنه به راستى ئه‌وه‌ى چ پەیوەندييه‌ك له‌نێوان (دزیی، فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ناپاكیی له ئه‌مانه‌ت) و تاوانی ده‌ستدرێژیی سه‌ر پارە و سامان هه‌يه؟ له‌م توێژينه‌وه تیۆریی يه‌دا رێبازى وه‌سفى شیكارییمان به‌كارهێناوه، ئه‌ويش لەبەر رۆشنایی ئاراسته تیۆریی یه‌كانی وه‌كو؛ تیۆریی ئه‌نۆمی لای (دۆركهایم) و (میرتۆن)، هه‌روه‌ها تیۆریی تێكه‌ڵبوونه جوداییه‌كانی (سزرلاند). لە کۆتایی پشکنین و گەڕانی وردی ئەو توێژینەوەيه و به پشت به‌ستن به‌و کارە زانستییانەی لەم بوراەدا بەجێهێنراون، توێژینەوەکە بەو ئەنجامە گه‌يشت کە: (ژینگەی خێزانیی لێكترازاو و په‌روه‌رده‌ی نادروستیی باوان، به‌كارهێنانی شێوازی مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵه و توندوتیژیی مامۆستا و هه‌ڕەشه‌كردن له قوتابی له پرۆسه‌یی پەروەردە و فێربووندا و، نزمیی ئاستی خوێندن و سه‌رنه‌كه‌وتن له پرۆسه‌كه‌دا، ژینگەی هاوڕێیه‌تیی و نزیك بوونه‌وه له بازنه‌ی هاوڕێیی خراپ و لاده‌ر به مه‌به‌ستی تێركردنی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانییان یان به‌ده‌ستهێنانیی ئامانجه ماددییه‌كانییان، ژینگەی خراپیی كار و جۆر و سروشتیی کارکردن، چونكه نزمیی پێگه‌ی كار و كه‌میی کرێکەی به‌هۆی پڕنه‌كردنه‌وه‌ی پێداویستییه ماددییه‌كانیی مرۆڤ، ئەگەری دەستبردن بۆ کاری ناڕەوا وەک دزیی، فێڵ و هه‌ڵخه‌له‌تاندن و ناپاكیی له ئه‌مانه‌ت ببات- له‌گه‌ڵ خراپیی دۆخی دارایی هاووڵاتییان و تێكچون و ناجێگیریی بارودۆخی ئابووری له كۆمه‌ڵگادا) ئه‌وانه هه‌موويان پاڵنه‌رن بۆ زیادبوونی كردنی تاوانه‌كانی ده‌ستدرێژیی سه‌ر پاره و سامان.