شیكردنەوەی جوگرافیایی بۆ كاریگەریی هۆكارە جوگرافیاییەكان لەسه‌ر دياريكردنى گونجاوترين شوێن بۆ بەرهەمهێنانی وزەی خۆر له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه
الملخص
لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ دراوە کاریگەری هۆکارە جوگرافییەکان لەسەر رووبەری گونجاو بۆ بەرهەم هێنانی وزەی خۆر لە پارێزگای هەڵەبجە دیاری بکرێت، لەبەر ئەوەی لە پارێزگای هەڵەبجە كۆمەڵێک تایبەتمەندیی سرووشتیی و مرۆیی جیاواز لە نێوان ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکە بەدی ئەکەین ، ئەمەش کاریگەری لەسەر جیاوازی لە رووبەر و شوێنی ئەو ناوچانەی کە گونجاون بۆ بەرهەم هێنانی وزەی خۆر هەیە .میتودی شیكاریی لەم توێژینەوەیەدا بۆ شيكردنهوه ئه‌و پێوهرەکان به‌كارهاتووه، کە بريتين له پێوه‌ره ئابورييه‌كان وه‌ك (رێگا سه‌ره‌كييه‌كان و لاوه‌كييه‌كان، شوێنى نيشته‌جێبوون و چڕیى دانيشتوان، هێلى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با يان وێستگه‌كانى كاره‌با ،كشتوكاڵ). جگە لە پێوه‌ره ژينگهيهكان، کە يه‌كێكی تره له‌و پێوهرانەی له‌م توێژينه‌وه به‌كار هاتووه، ئه‌وانيش(ماوه‌ى تيشكى خۆر، بهرزونزمیى، رووبه‌رى ئاویى، ئاراسته‌ى لێژیی، لێژیى) ئەم پێوەرانە به پێی كاریگەرییان بایەخیان پێدراوە و پاشان بەرنامەی Arc GIS بهكارهێنراوە بۆدياريكردنى ئەو رووبەرانەی گونجاون بۆ بەرهەمهێنانی وزەی خۆر. لەئەنجامی شیکردنەوەکان دەرکەوتووە جیاوازی هەیە، بە شێوەیەك 55.9% لەرووبەری ناوچەكە نەگونجاوە بەڵام 44.1%ی رووبەری ناوچەکە گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی خۆر، ئەم رووبەرەش بەشێکی زۆری پارێزگاکە دائەپۆشێت و ئەتوانین بڕێکی زۆر لە وزەی کارەبا بەرهەم بهێنین بەشێوەیەک پێداویستییەکانی پارێزگاکە لە وزەی کارەبا دابین بکات. لە کۆتایدا پێشنیار ئەکەین گرنگیی بدرێت بەم سەرچاوە نوێبە و پاکژەی وزە و هاندانی سەرمایەداران و دانیشتوانی ناوچەکە بۆ وەبەرهێنان لەم بوارەدا بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستی پارێزگاکە لە وزەی کارەبا.