کاریگەریی راگەیاندنی گەشتیاریی لە زیادکردنی خواستی گەشتیاریی لە شارى سلێمانى «شیکردنەوەیەکی ئابوورییانەیە»

المؤلفون

  • فرهاد نصرالدین رشید بەشى گەشتوگوزار- كۆلێژى بازرگانیى- زانكۆى سلێمانى المؤلف

الكلمات المفتاحية:

راگەیاندنی گەشتیاریی، خواستی گەشتیاریی، شارى سلێمانى

الملخص

راگەیاندنی گەشتیاریی هۆکارە بۆ زیادبوونی وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیارییدا، و بەشدارە لە رەخساندنی هەلی کاری نوێ و بەهێزکردنی ئابووریی ناوخۆیی، جگە لەوەش راگەیاندنی گەشتیاریی ئەتوانێت داهاتی گەشتیاریی زیاد بکات، کە ئەمەش  بەشداریی ئەکات لە زیادکردنی داهاتی نیشتمانی و زیادکردنی پشکی گەشتیاریی لە کۆی بەرهەمی ناوخۆییدا. ئامانجى سەرەكیى توێژینەوەكە خۆى ئەبینێتەوە لە شیکردنەوەی کاریگەریی راگەیاندنی گەشتیاریی لە زیادکردنی خواستی گەشتیاریی لەشارى سلێمانى، بۆ بەدیهێنانى ئەو ئامانجە توێژینەوەكە پشتى بەستووە بە میتۆدی شیکاریی وەسفیی بە بەکارهێنانی فۆڕمى راپرسیى. و توێژینەوەكە گەیشتووە بە چەند دەرئەنجامێك گرنگترینیان بریتییە لەوەی راگەیاندنی گەشتیاریی ئەبێتە هۆی زیادکردنی خواستی گەشتیاریی بە رێژەیەکی زۆر، واتە هەرکاتێ راگەیاندنی گەشتیاریی زیاد بکات بە رێژەی لە 100% خواستی گەشتیاریی زیاد ئەکات بە رێژەی (95.1%). هەروەها توێژینەوەكە پێشنیاریى ئەوە ئەكات گرنگى زیاتر بدرێت بە ئامرازەکانی راگەیاندنی گەشتیاریی و ناساندنی ناوچە گەشتیارییەکان لە رێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، لەبەرئەوەی پەیامەکانیان راستەوخۆ و بە ئاسانترین شێوە ئەگات بە گەشتیاران، ئەمەش بە مەبەستى هێنانەدی ئامانجە ئابوورییەکانی راگەیاندنی گەشتیاریی لە شارى سلێمانى. 

منشور

2024-08-08

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

کاریگەریی راگەیاندنی گەشتیاریی لە زیادکردنی خواستی گەشتیاریی لە شارى سلێمانى «شیکردنەوەیەکی ئابوورییانەیە» . (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 1. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/293