بنەما مۆدولارەکان لە تیۆری دەنگسازیی فەرهەنگیی و دوافەرهەنگیی لە زمانی کوردیی دا
الكلمات المفتاحية:
نەریتی سڕینەوەی کەوانەکان، مەرجی توندی سووڕی، بنەمای پاراستنی دروستە، گریمانەی بواری بەهێز، بلۆککردن، سووڕیی، پرەنسیپی لووپ، ئاستی دوافەرهەنگالملخص
ناونیشانی لێکۆڵینەوەکە بریتییە لە (بنەما مۆدولارەکان لە تیۆری دەنگسازیی فەرهەنگیی و دوافەرهەنگیی لە زمانی کوردیی دا، لێکۆڵینەوەکە چۆنییەتی جێبەجێکردنی تێڕوانینی مۆفۆفۆنۆلۆجییانە لە (تیۆریی دەنگسازیی فەرهەنگیی و دوافەرهەنگیی لە زمانی کوردیی دا )،دەردەخات، کە بەهۆی بنەما مۆدولارییەکانییەوە حوکمی نواندنە دەنگییەکان وجێبەجێکردنی یاسافۆنۆلۆجییەکان دەکات، کە لە بنەڕەتدا بۆ لێکۆڵینەوە لە دروستەی وشە هاتۆتە ئاراوە. هۆی هەڵبژاردنی بابەتی توێژینەوەکە، ناساندنی ئەو تیۆرییەو بنەماکانی کارپێکردنییەتی بەبواری زمانەوانیی زمانی کوردیی و ناساندنی ئەو ژینگانەی کە دیاردەی دەنگسازیی تیایاندا سەرهەڵدەدات( ژینگەی مۆرفۆفۆنەمیک) و (ژینگەی پرۆسۆدیکیی)، هۆکاری هەڵبژاردنی بابەتەکەن، تا دەرئەنجامی ڕادەی گونجاوێتی کارپێکردنیشی بۆ زمانەکە بەدەستبێت. هەرچەندە کاری زۆر لەبواری مۆرفۆفۆنەمیکیی زمانی کوردیی دا کراوە، بەڵام هەمبەربە بواری نواندنی پرۆسۆدیکیی وەک نواندنێکی فەرهەنگیی و دەست نیشانکردنی ئاستەکانی فەرهەنگ لە ڕووی جێبەجێکردنی یاسافۆنۆلۆجی مۆرفۆلۆجییەکانەوە بە شێوەی سووڕیی و ناسووڕیی کاری کەمتری تێداکراوە. لە لێكۆڵینەوەکەدا هەوڵدەدەرێت بۆ سەلماندنی ئەوەی کە نواندنی پرۆسۆدیکیش بەشێکە لە نواندنە فەرهەنگییەکان، نەک ئەوەی نواندنی پرۆسۆدیکی نواندنێکی کاتی و دوافەرهەنگی بێت، پاشان هەوڵدراوە ئاستەکانی فەرهەنگ بە پێی ئاستە سووڕیی و ناسووڕییەکان جیابکرێتەوە و لایەنی جیاوازی لەگەڵ بۆ چوونەکانی تیۆرییەکەدا بخرێتە ڕوو، بۆ ئەو مەبەستە سەرەتا کورتەیەک دەربارەی تیۆرییەکە خراوەتەڕوو کە دوو تێڕوانینی جیاواز لە خۆدەگرێت، بەڵام تەنها تێڕوانیینی مۆفۆفۆنۆلۆجییانەو بنەمای جیاوازیکردن لە نێوان هەردوو مۆدولی فەرهەنگیی و دوافەرهەنگیی دا ڕوونکراوەتەوە. لەگەڵ دەرخستنی بنەماکانی جێبەجێکردنی تیۆرییەکە و لەدەرئەنجامدا توانای جیاکردنەوەی ئاستە سووڕیی و ناسووڕییەکان لەفەرهەنگی کوردیی دا بەدەستهاتووە، دیاریکردنی ئاستی دواسووڕییش لە ئاستی دوافەرهەنگدا دەرخراوە.