به‌كارهێنانی داتاجۆرنالیزم له رۆژنامه‌وانیی ئه‌لیكترۆنیی هه‌رێمی كوردستان دا
الكلمات المفتاحية:
داتا، داتاجۆرنالیزم، رۆژنامه‌وان، رۆژنامه‌وانیی ئهلیكترۆنییالملخص
توێژینەوەی «به‌كارهێنانی داتاجۆرتالیزم لە رۆژنامەوانیی ئەلیكترۆنیی کوردیی دا» كار بۆ هێنانه‌دی چه‌ند ئامانجێك ئەكات، دیارترینیان زانینیی رادده‌ی ئاشنایه‌تیی و شاره‌زابوونی رۆژنامه‌وانانه، به داتاجۆرنالیزم وه‌كو نوێترین چه‌مك و مۆدێل و پرۆسه‌ی كاری میدیایی، له هه‌مانكاتدا هه‌وڵێكه بۆ زانینیی ئەو بابەتانەی، كه ئه‌بن به جێگه‌ی بایه‌خ، لای ئه‌و میدیاكارانه‌ی له پێگه و وێبسایته ئه‌لیكترۆنییه‌كاندا كار ئه‌كه‌ن.. بۆ ئەم مەبەستە، بابه‌ته‌كه له چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی جۆری وهسفییدا خراوه‌ته‌ڕوو، بۆ لایەنه كردارییهكهشی پشت بە رێكاریی رووپێویی به‌ستراوه و ئامرازی فۆڕمی راپرسیی به‌كارهێنراوه، كۆمەڵگەی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه، له رۆژنامه‌وان/میدیاكارانی كه‌ناڵه رۆژنامه‌وانییه جۆراوجۆره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سامپڵی توێژینه‌وه‌كه (١٥٩) رۆژنامه‌وانن، به‌شێوه‌یه‌كی (ناهەڕەمەكیی مەبەستدار) لە ناو (١٦) كەناڵدا وەرگیراون، گرنگترین ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی توێژینه‌وه‌كە، ده‌ریئه‌خه‌ن ئاشنایه‌تیی سامپڵه‌كان، بۆ چەمکی داتاجۆرنالیزم راددەیهكی «باش»ی هه‌یه و ده‌گاته رێژەی (٣٩.٦%)، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به ساڵانی ئه‌زموون و کارکردنیان لە بواری میدیادا، ئه‌نجامێكی تر ده‌ریخستووه، كه سەرچاوەی پشت پێبەستراو لە بەرهەمهێنانی بابەتی داتاجۆرنالیزمدا بە پلەی یەکەم «داتا و بابه‌تی ماڵپەڕ و سەرچاوە فەرمییەکانی دام و ده‌ستگا حكومییەکانن» به رێژەی (22.6%)، ئه‌گه‌رچی ئه‌و رێژەیه زۆر نییه، به‌ڵام پله‌كه‌ی ئاماژەیه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان، به‌راورد به سه‌رچاوه‌كانی تری وه‌رگرتنی داتا و زانیاریی، زۆرترین متمانه‌یان لای به‌رتوێژان به ده‌ستهێناوه، له ته‌وه‌رێكی تردا كه تایبه‌ته بەو بابه‌تانه‌ی زۆرترین کاری میدیاییان لەسەر ئه‌كرێت، ئه‌نجامه‌كان ده‌ریاخستووه، بابه‌تی (خەرجی و داهات، نه‌وت و وزه، گه‌نده‌ڵیی) له پلەی یەکەم و دووه‌م و سێیه‌می بژاردهكاندان و رێژەی (21.4%، ١٩.٥%، ١٣.٨) هێناوه، كۆتا بژارده‌ش لای بهرتوێژەكان بابه‌تی «وه‌رزشییه« به رێژەی (1.3%)، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و باره ئابووریی و داراییه‌ی چه‌ند ساڵێكه تووشی دانیشتووانه‌كه‌ی بووه. له سۆنگه‌ی ئه‌نجامه بهدهستهاتووهكانهوه، له كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌دا، توێژەران چه‌ند فاكتێك ئه‌خه‌نه‌ڕوو، دیارترینییان ئه‌وه‌یه كه ئه‌كرێت (داتاجۆرنالیزم) وه‌كو نوێترین و زانیاریی به‌خشترین مۆدێل و ژانری رۆژنامه‌وانیی ئه‌م سه‌رده‌مه، بچێته ناو هه‌موو سێكته‌ر و بواره ژیارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه و، بایه‌خێكی زیاتر به بابه‌تی (خوێندن و په‌روه‌رده‌یی، فه‌رهه‌نگیی و هونه‌ریی، خزمه‌تگوزاریی و ئاوه‌دانكردنه‌وه، بوونیادنان و بووژاندنه‌وه، پاك را‌گرتن و سهوزكردنیی ژینگه، پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاریی و ... هتد) بدات، نه‌ك ته‌نها تایبه‌ت بكرێت به ته‌نگژە و كێشه‌یه‌ك یان چه‌ند بوارێكی دیاریكراوه‌وه.