شیکردنەوەى جوگرافیی بۆ مەترسیی وشکەساڵیی لە قەزاى بازیان
الملخص
وشکەساڵیی یه‌کێکه له مەترسییە ئاووهه‌وا و ژینگهییەکان، ئامانجى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌رخستنى کاریگه‌ریی وشکه‌ساڵییه لە ناوچه‌ى بازیان و هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌پێى هاوکۆلکه‌ى وشکیی لانگ و دیمارتۆن. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه باس له رێژه‌ى راڕایی و لادانى پێوانه‌یی بارانى ساڵانه ئه‌کات له ماوه‌ى بیست ساڵدا (2002 – 2022). گه‌وره‌ترین رێژه‌ى هاوکۆلکه‌ى جیاوازى (راڕایی باران) مانگانه له مانگى ئه‌یلول و دواتر مانگى مایس که ئه‌کاته (378% و 91.3%)، که‌مترین راڕایى ده‌که‌وێته مانگى کانونى دووه‌مه‌وه که ئه‌کاته (%48.9) که پڕبارانترین مانگى ساڵه. راڕایى بارانى ساڵانه ده‌کاته (36%) که‌واته زۆر تونده، سه‌باره‌ت به لادانى ناوه‌ندى ساڵانه ده‌رده‌که‌وێت که لادان به ئاراسته‌ى نه‌گه‌تیف و که‌مى باران له تێکراى گشتى (12) ساڵه له به‌رامبه‌ر (8) ساڵ لادانى پۆزه‌تیف، گه‌وره‌ترین لادانى ناوه‌ند به ئاراسته‌ى نه‌گه‌تیف ئه‌که‌وێته ساڵى (2007/2008) که ئه‌کاته (-462.5 ملم). تێکڕاى بارانى باریوو له ماوه‌ى وه‌رگیراو ئه‌کاته (241ملیۆن)م3 باریووه نزیکه‌ى (73.7ملیۆن)م3 داچۆڕاوه بۆ چینه‌کانى ژێرزه‌وى. که‌مترین بڕى بارانى باریو و ئاوى داچۆڕاو له ساڵى (2007/2008) به‌هۆى که‌مى تێکڕایى باران له‌و ساڵه‌دا، که ئه‌گاته (72.6ملیۆن)م3 و له‌به‌رامبه‌ردا رێژەى داچۆڕانیش که‌میکردووه بۆ (22.2ملیۆن)م3. به‌پێى تیۆره‌که‌ى لانگ ئه‌و ساڵانه‌ى که باران که‌م باریوه و وشکه ساڵى بووه جۆرى وشکیی ئاووههواکهى به‌پێى هاوکۆلکه‌ى باران سالێ (2007 – 2008) ده‌کاته (11) واته وشکه و نزیکه له زۆر وشکه‌وه، حه‌وت ساڵیش وشک و پێنج ساڵیش نیمچه وشکه بووه. به‌پێى تیۆره‌که‌ى دیمارتۆن جۆرى وشکیی ئاووهه‌واى بازیان به‌پێى هاوکۆلکه‌ى وشکیی ساڵی (2007 – 2008) ده‌کاته (7.1) واته وشکه و سێ ساڵیش نیمچه وشکه و سێ ساڵ مه‌یله و وشکه.