دروستەی پێوانەیی (پێ)ی ریتمیی و هێز لە مۆدێلیی فەرهەنگیی و دوافەرهەنگیی کوردیی دا
الكلمات المفتاحية:
(پێ)ی پێوانەیی و (پێ)ی ریتمیی، (پێ)ی ترۆکێکیی و (پێ)ی داکتڵ، (پێ)ی ئایامبیکیی و (پێ)ی ئەناپست، (پێ)ی سپۆندیی، (پێ)ی بەدیهێنراو/نەبەستراوە، (پێ)ی پێکەوەبەستراوالملخص
ناونیشانی توێژینەوەکە بریتییە لە (دروستەی پێوانەیی (پێ)ی ریتمیی و هێز لە مۆدێلیی فەرهەنگیی و دوافەرهەنگیی کوردیی دا)، کە تیایدا ئاماژە دراوە بەوەی کە دروستەی پێوانەیی هەندێک لە وشە ئەرکییەکان و وشە فۆنۆلۆجییەکان بەشێکن لە دروستە پرۆسۆدیکییەکان و دەکەونە ئاستی فەرهەنگەوە. دروستەی پێوانەیی (پێ)ی ریتمیی و جۆرەکانی و شوێنی هێزدانان لە وشەی فۆنۆلۆجیی/پرۆسۆدیکیی دا ڕاڤەکراوە. هەوڵ دراوە ئەوە بسەلمێنرێت کە وشە فۆنۆلۆجییەکان لە ئاستی فەرهەنگ دا بە ریتمێکی تایبەت دەر دەبڕرێن، یەکەی ‹ریتم›یش لە (پێ) پێکدێت و (پێ)یەکانیش لە بڕگە هێزدار و ناهێزدارەکان پێکەوە پێک دێن، کە هەر (پێ)یەکی هێزدار کە هێزی ئەکسێنتیی هەڵگرتووە، لە یەک تا سێ بڕگە پێکدێت و هێزەکە دەکەوێتە سەر بزوێنی یەکێک لەو بڕگە هێزدارانەی کە (پێ)یەکەیان پێکهێناوە. بە جۆرێک کە ریتمیی دانە فەرهەنگییەکان لە زمانی کوردیی دا بە پێی جۆرە جیاوازەکانی (پێ)یەکە ئەبێت کە بە هۆی جیاوازیی لە شوێنی هێزەوە دروست ئەبێت لە وشەکە دا، یان بە واتایەکی تر ریتمیی وشەکان بە هۆی شوێنی هێزدانان لەسەر بڕگە پێکهێنەرەکانی (پێ)یەکەوە دروست ئەبێت، هێزیش لەسەر بنەمای جۆری پۆلەکەتیگۆری دانە فەرهەنگییەکە و دروستەمۆرفۆلۆجییەکەی دائەنرێت لە وشەکە دا. لە بەدەستهێنانی ئەم دەرئەنجامانەدا رەچاوی دروستەی پێوانەیی و مۆرفۆ-پرۆسۆدیکیی وشەکان کراوە.