شیکردنەوەى شوێنیى وێستگەکانى سووتەمەنیی لە شارى کەلار
Keywords:
وێستگەى سووتەمەنیی, شیکردنەوەى شوێنیى, شارى کەلار, ئاڕاستەى دابەشبوونAbstract
خزمەتگوزاریی بە یەکێک لەو پێوەرە گرنگانە دائەنرێت, کە رەنگدانەوەى لە سەر گەشەسەندنى کۆمەڵگا و ئاستى ژیانى دانیشتوان هەیە و بە یەکێک لەو خزمەتگوزارییە گرنگانە دائەنرێت، کە شارەکان پێشکەشى دانیشتوانى ئەکات, زیادبوونى ژمارەى ئۆتۆمبیل و چالاکیە جۆراوجۆرەکانى دانشتوان هاندەرن لە دامەزراندنى وێستگەکانى سووتەمەنیى لە شارەکان و رۆژ لە دواى رۆژ ژمارەیان لە زیادبووندایە و بە شێوەیەکى زۆر لە شارەکاندا بڵاوئەبنەوە. توێژینەوەکەمان هەوڵ ئەدات جەخت لە سەر وێستگەکانى سووتەمەنیی لە شارى کەلار بکات لە رووى مێژووى گەشەسەندن و خستنەرووى وێنەى راستەقینەى هەر یەکێک لە وێستگەکان و ئەو خزمەتگوزارییانەى کە پێشکەشى ئەکەن, هاوکات شیکردنەوە جوگرافیی بۆ وێستگەکانى سووتەمەنیی لە شارى کەلار ئەکات, هەروەها بە مەبەستى گەشتن بە ئامانجى خوازراو پشت بە بنەڕەتى ئاماریى(شیکردنەوەى چەندێتى) بەستراوە بە بەکارهێنانى بەرنامەى ( (SPSSو بەرنامەىArc GIS 10.8) ( لە ئامرازەکانى شیکردنەوەى شوێنیی و شیکردنەوەى ئاماریى لە دۆزینەوەى خاڵە سەنتەرییەکانی ناوی شێوازەکانی دابەشبوون (Measuring Geographic Distrbution) و دووریی پێوانەیی (Standard Distance) و ئاڕاستەی دابەشبوون (Directional Distribution) و قورسایی ناوەندی دابەشبوون (Center Of Gravity) و لەگەڵ بەکارهێنانى رێگەى نزیکترین دراوسێ (Average Nearest Neighbor) و پۆلیگۆنى تایسن Create ThiessenPolygon)).