کارایی بەرنامەیەکی رێنمایی بەکۆمەڵ لەسەر کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوە لای فێرخوازانی پۆلی هەشتی بنەڕەتیی
الكلمات المفتاحية:
کارایی، بەرنامەی رێنمایی، دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوە، فێرخوازانالملخص
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە، زانینی کارایی بەرنامەیەکی رێنمایی بە کۆمەڵە؛ لەسەر کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوە، بە بەراوردکردنی تاقیکردنەوەی پێشیینە و پاشیینە، هەروەها دۆزینەوەی بەهای قەبارەی کارایی بەرنامە کە بۆکەمکردنەوەی دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوە لای نموونەی توێژینەوەکە. رێبازی بەکارهاتوو دیزاینی یەك گرووپی نیمچە ئەزموونییە، نموونەی توێژینەوەکە (15) فێرخواز بوو، ئامرازی کۆکردنەوەی زانیاریی (چاوپێکەوتن) بەکارهاتووە، بە بەکارهێنانی (10) پرسیاری ئامادەکراو بە سوودبینین لە چەند پێوەرێك لە توێژینەوەکانی پێشوو. دوای دەرهێنانی راستگۆیی و جێگیریی بۆ پێوەرەکە؛ دابەشکرا بەسەر نموونەی توێژینەوەکە، هەروەها راستگۆیی رواڵەتیی بۆ بەرنامەکە جێبەجێ کرا، کە لە(6) دانیشتن پێکهاتبوو. هەگبەی ئاماریی(Spss) بەکارهێنراوە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامەکان و شیکردنەوەی داتاکان، لە گرینگترین ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە؛ دەریخست جیاوازیی بەڵگەداری ئاماریی هەیە لەنێوان هەردوو تاقیکردنەوەکە؛ لە بەرژەوەندی تاقیکردنەوەی پاشیینەدایە، ئەمەش ئەوە ئەسەلمێنێت کە ئەم بەرنامەیە قەبارەی کارایی گەورەی هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوە لای فێرخوازەکان، دواتر توێژەر لەژێر رۆشنايی ئەنجامەکان چەند راسپاردە و پێشنيازێكی خستەڕوو.