رۆڵى کەرتی گەشتوگوزار لە دابینكردنى هەلی کار لە شارى سلێمانى دا

المؤلفون

  • ئارام ‌أ‌‌حمد عزيز بەشی جوگرافیا-کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان-زانکۆی سلێمانی/ هەرێمی کوردستان-عێراق المؤلف
  • شیروان عمر رەشید بەشی جوگرافیا-کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان-زانکۆی سلێمانی/ هەرێمی کوردستان- عێراق مترجم

الكلمات المفتاحية:

گەشتوگوزار، گەشتیار، خزمەتگوزاریى گەشتیاریى، بێكاریى، هێزى كار، شاری سلێمانی

الملخص

گەشتوگوزار جگە لەوەى دیاردەیەكى شارستانیى و كۆمەڵایەتیى و دەرونیى و پڕكردنەوەى پێداویستییە ڕۆحیی و فسیۆلۆجیاییەكانى مرۆڤە، بە دیاردەیەكى ئابووریى گرنگ و كاریگەر هەژمار دەكرێت، كە ڕۆڵى بەرچاو دەگێڕێت لە پێشخستنى كەرتى ئابووریى وڵاتان و چارەسەركردنى گرفتە ئابوورییەكان لە سەروو هەموشیانەوە گرفتى بێكاریى. شارى سلێمانى وەكو تەواوى شارەكانى دیكەى عێراق بەهۆى گەشەى خێراى دانیشتوان، لەئەنجامى زۆربوونى سروشتى و كۆچى بەردەوام لە قەزا و ناحیە و گوندەكانى دەوروبەرى خۆیەوە ساڵانە رێژەى بێكاریى تێیدا زیاد دەكات. ئەمەش ئەوە دەخوازێت رۆڵى کەرتی خزمەتگوزاریى گەشتیاریى لە رەخساندنى هەلی كار بۆ دانیشتوانى شارەكە، و ئاست ورێژەى  خزمەتگوزارییە گەشتیارییەكان لە دابینكردنى هەلی كار لە ماوەى ساڵانى 2007 بۆ 2020 لە چوارچێوەى توێژینەوەیەكى زانستیدا پشت بەست بە داتا وزانیارییە بەردەستەكان هەڵسەنگاندنى بۆبكرێت، چونکە پەیوەندییەكى بەهێز هەیە لە نێوان خزمەتگوزارییە گەشتیارییەكان و رەخساندنى هەلی كار لە شارى سلێمانی دا. ئامانجی سەرەکی توێژینەوەکە دەرخستنی واقیعی بەشداری کەرتی گەشتیارییە لە رەخساندنی هەلی کار لە شاری سلێمانی دا، بۆئەم مەبەستە پشت بەستراوە بە میتۆدی وەسفی شیکاریی بۆ دەرخستن و شیکردنەوەی داتاکان، هەروەها دابەشکردنی(50) فۆڕمی راپرسی بەسەر دامەزراوە گەشتیارییە جیاوازەکان دا، وەک(هۆتێلەکان، رێستۆرانتەکان، کافتریا و گازینۆکان، مۆڵەکان و شاری یارییەکان). لە کۆتایی توێژینەوەکەدا، بەگوێرەى شیکردنەوەی داتا و زانیارییەکان دەرکەوتووە رێژەی بێکاری ساڵانە لەناوچەی توێژینەوە زیاد دەکات و کەرتی گەشتیاریی بە سەرجەمی خزمەتگوزارییە گەشتیارییە جیاوازەكانەوە توانیویەتی  هەلی كار بۆ (17564) كەس بڕەخسێنن ئەمەش دەكاتە (3.5%) سەرجەمى دەستى كار لە شارەكەدا، هەروەها کەرتی رێستۆرانت و خواردنگەکان بە هۆی زۆرییانەوە توانیویانە ژمارەیەکی زۆر هەلی کار بڕەخسێنن. لە کۆتاییدا چەندین پێشنیار خراوەتەڕوو بەمەبەستی راکێشانی گەشتیاری زیاتر بۆ ناوچەی توێژینەوە و بووژانەوەی کەرتی خزمەتگوزارییە گەشتیارییە جیاوازەکان، و دۆزینەوەی هەلی کاریی زیاتر بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی، بە تایبەتی لە نێو توێژی گەنجانی بێکاردا.

منشور

2024-07-31

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

رۆڵى کەرتی گەشتوگوزار لە دابینكردنى هەلی کار لە شارى سلێمانى دا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 11. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/33