ستراتیژی کارکردنی زمانی تەکنۆلۆژیا پەیوەست بە تیۆری بۆشاییە ئاوەزییەکانەوە

المؤلفون

  • نالی ئەدھەم غەریب مامۆستا، بەشی زمانی کوردیی، کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، زانکۆی هەڵەبجە، هەرێمی کوردستان، عێراق المؤلف

الكلمات المفتاحية:

سیمانتیک، درکپێکردن، بۆشایی ئاوەزیی، بۆشایی بنەڕەتیی، بۆشایی بونیادنراو، زمانی تەنلۆژییا

الملخص

ئەم توێژینەوەیە لە چوارچێوەی زانستی زمانی درکپێکردن(Cognitive Linguistics)دایە و بە دیاریکراویش تایبەتە بە یەکێک لە تیۆرییەکانی (سیمانتیکی درکپێکردن  Cognitive Semantics)، کە ئەویش تیۆری (بۆشاییە ئاوەزییەکان Mental Spaces)ە. بۆ ئەمەیش، چەند لایەنێکی زمانەوانیی و بەکارهێنانە زمانییەکانی ژیانی رۆژانە و چۆنێتیی پێواژۆ و روودانە زمانییەکان لەسەر سیستمەکانی تەکنۆلۆژیا، تاقیکراونەتەوە. بەو واتایەی، کە بەشداری و کاریگەرییەکانی زمان و زمانەوانیی و تەکنۆلۆژیا و پەیوەندییەکانی نێوان هەرکامیان، بە نموونە و داتای شیکراوەی زمانی و تەکنۆلۆژییەوە، روونکراونەتەوە. هەوڵدراوە لە روانگەی تیۆری بۆشاییە ئاوەزییەکانەوە، بەستنەوەیەک لە نێوان (زانستی زمان و تەکنۆلۆژیا و بەکارهێنانە رۆژانە و بەردەوامەکانی ئینتەرنێت و داهێنراوە نوێیەکانی لە چەشنی زیرەکی دەستکرد و چات جیپیتی)دا بکرێت. نموونە و لایەنی کارەکیی پێویست، بە شیکاری تیۆری و دەربڕاوی زمانی و خزمەتگوزارییە ئینتەرنێتییەکان و وێنەی سەلمێنەرەوە، پێشکەشکراون. لە تیۆری بۆشاییە ئاوەزییەکاندا، هەموو دەربڕاوەکان لە مەودایەکی تایبەت بە ناوەڕۆکەکانیانەوە هاتوون. مەوداکان، بە بۆشایی ناوئەبرێن، چونکە رووبەرێکن بۆ روودانی هەر شتێک. دوو بۆشاییش لە پێواژۆی بونیادنانی ناوەڕۆکە ویستراوەکاندا رۆڵئەگێرن، کە بە بۆشاییە بنەڕەتییەکان و بۆشاییە بونیادنراوەکان ناوئەبرێن. زمانی بەکارهێنراو لە تەکنۆلۆژیادا، هەمان ستراتیژ پەیڕەوئەکات و خزمەتگوزارییەکانی لە روانگەی بۆشاییە تایبەتییەکانی خۆیەوە پێشکەشی بەکارهێنەران ئەکات. بەم شێوەیە، وردەکارییەکانی تیۆری بۆشاییە ئاوەزییەکان و لێکدانەوەکانی ئەم تیۆرییە بۆ دەربڕاوە زمانییەکان و پاشانیش بەستنەوەیەک لە نێوان هەموو ئەمانە و زمانی تەنلۆژییدا، لە دەربڕاوی رۆژانە و ئۆپەراسیۆنە زمانییەکانی تایبەت بە تەکنۆلۆژیادا، خراونەتەڕوو.

منشور

2024-08-20 — تم تحديثه في 2024-08-22

النسخ

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

ستراتیژی کارکردنی زمانی تەکنۆلۆژیا پەیوەست بە تیۆری بۆشاییە ئاوەزییەکانەوە. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 7. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/333 (Original work published 2024)