ئاستی بەكارهێنانی رۆژنامەگەریی مۆبایڵ (MOJO) لە دامەزراوەکانی راگەیاندن لە هەرێمی کوردستان دا
الكلمات المفتاحية:
رۆژنامەگەری مۆبایڵ، مۆبایڵی زیرەك، ناوەڕۆكی میدیایی، میدیای كۆنباو، میدیای دیجیتاڵییالملخص
ئەم توێژینەوەیە، هەوڵێکە بۆ زانینی ئاستی بەكارهێنانی رۆژنامەگەریی مۆبایڵی زیرەك وەك تەكنەلۆژیایەكی حەتمیی سەردەمییانە و، ئاشکراکردنی پاڵنەرەكانی بەكارهێنانی ئەم جۆرە تەکنەلۆجیا مۆدێرنە لە كاری میدیایى دا، لە لایەن رۆژنامەنوسان لە دامەزراوەکانی ماس میدیای جەماوەریی لە هەرێمی کوردستان دا. توێژینەوەیەكی وەسفییە و میتۆدی رووپێویكردنی بەكارهێناوە بۆ دەستكەوتنی داتاكان و شیكردنەوەیان بە رێگەی فۆڕمی راپرسیی، لە (50) بەرتوێژی رۆژنامەنووسان و میدیاكاران لە دامەزراوە میدیاییە جیاجیاكان لە هەرێمی كوردستان. گرنگترین دەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە: پێگە ئەلكترۆنیەكانی دیجیتاڵ میدیا بە بەراوورد بە كەناڵە ئاسمانییەكان بە رێژەیەكی بەرزتر مۆبۆجۆڕناڵ بەكاردەهێنن لە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆكی میدیایی دا.