ســیما و خـەســڵەتی کـارەکتـەر لـە بونیـادی دەقـی مـۆنـۆدرامـای(قـەفــەز)ی (عـەبدوڵڵا سـەڕاج)دا
الكلمات المفتاحية:
دەقی درامیی، مۆنۆدراما، کارەکتەر، نواندن، دیالۆگ، قەفەزالملخص
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (سیما و خەسڵەتی کارەکتەر لە بونیادی دەقی مۆنۆدرامای «قەفەز»ی «عەبدوڵڵا سەراج»دا)، توێژینەوەیەکە لەسەر بنەمای رێبازی رەخنەی پراکتیکیی بەجێهێنراوە. لێکۆڵینەوەکە لە دوو بەشی سەرەکیی پێکهاتووە: بەشی یەکەم خۆی لە «4» تەوەردا دەبینێتەوە و، زیاتر بەشێکی تیۆرییە، کە بریتین لە: چەمکی کارەکتەر، تێڕوانینی مێژوویی دەربارەی مۆنۆدراما (ئاوڕدانەوەیەکی مێژوویی دەربارەی مۆنۆدراما)، پێناسەی مۆنۆدراما و، تایبەتمەندییەکانی مۆنۆدراما. بەشی دووەمیش ناونیشانی توێژینەوەکەی لەخۆگرتووە و بەشێکی پراکتیکییە و بەشێوەیەکی ورد باس لە سیما و خەسڵەتی کارەکتەر کراوە، رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە گێڕانەوەی رووداو و بەسەرهاتەکانی دەقە درامییەکەدا و رەنگدانەوەی بەشێوەیەکی کارا. لە کۆتایی لێکۆڵینەوەکەشدا هەموو ئەو ئەنجامانەمان خستووەتەڕوو، کە لە دووتوێی توێژینەوەکەدا پێی گەیشتووین، لەگەڵ خستنەڕووی لیستی سەرچاوە بەکارهاتووەکاندا.