سیستەمی میدیایی و گرفتەکانی لە هەرێمی کوردستان دا
الكلمات المفتاحية:
گرفت، سیستەمی میدیایی، هەرێمی کوردستانالملخص
ئەم توێژینەوەیە لە بواری هایدرۆلۆجیای پراكتیكیدا كراوە و، تێیدا پشت بە مۆدێڵی (AHP) لە دیاریکردنی شوێنی ئەم توێژینەوەیە دەریخستووە ژمارەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی و رادیۆیی لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ناپێوست و ناهاوسەنگ زیادی کردووە، کە گە یشتۆتە زیاتر لە ( ٣٠٠ ) رادیۆ و تەلەفزیۆن و هەریەکەیان خاوەنی ماڵپەڕی ئەلکترۆنیی و میدیای نوێی تایبەت بەخۆیانن، لەو ژمارەیە، ٩٣٪ ی کەناڵەکان پەخشەکانییان لە سنووری پارێزگا و قەزاکان تێپەڕناکات و تەنها ٧٪ی کەناڵەکان پەخشییان سەرتاسەریین، ئەوەش ئاماژەیە بۆ بچووکیی قەبارەی دامەزراوە میدیاییەکان و نەبوونی سیفات و رەگەزە کارگێرییە دامەزراوەییەکان لەناو پەیکەری کەناڵەکاندا، کە کاریگەریی درووستکردووە لەسەر پەرتەوازوبوونی گوتاریی میدیایی کوردستانیی، هاوکات بە پارتە سیاسییەکان و کەسانی سیاسیی نزیک لە پارتە سیاسییەکان رێژەی ٥٦٪ی خاوەندارێتییی میدیا پێک ئەهێنن و لە بەرامبەردا حوکومەت و لایەنی فەرمیی تەنها ٥٪ ی خاوەندارێتیی کەنالەکان پێک ئەهێنێت، کە هەموو ئەمانە سەلماندوویەتی سیستەمی میدیا لە کوردستان، رۆشن نییە و دووچاری گرفتی سەرەکیی بۆتەوە، لەلایەکی ترەوە زۆربەی میدیاکان بەبێ بوونی ئامانجی گشتیی و پلانی میدیایی دامەزرێنراون، بۆیە بارودۆخی میدیایی لە هەرێمی کوردستان پێوستیی بە پێداچوونەوە و چارەسەری بنەڕەتیی سیستەمەکەی هەیە.