سیستمی سیاسیی یەكێتیی سۆڤیەت – گۆڕانکاریی و داڕمانی 1985 - 1991

المؤلفون

  • عبدالخالد صابر کریم بەشی مێژوو- کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکان- زانکۆی سلێمانیی المؤلف

الكلمات المفتاحية:

دامەزراندنی یەكێتیی سۆڤیەت، پیریسترۆیكا و گلاسنۆست و سەردەمی چاكسازیی، سەرهەڵدانی قەیرانی سیاسیی، داڕمانی سیستمی سیاسیی یەكێتیی سۆڤیەت

الملخص

ئامانج لەم توێژینەوەیە ئاماژەدانە بە سیستمی  سیاسیی یەكێتیی سۆڤیەت لە سەردەمی حوكومڕانیی گۆرباچۆڤدا، لەبەرئەوەی لە ماوەی دەسەڵاتەكەیدا دوو بیرۆكەی پیریسترۆیكا و گلاسنۆستیی هێناوەتە ئاراوە بە مەبەستی چاكسازیی ریشەیی و رزگاركردنی ئەو وڵاتە لەو بارودۆخە دژوارەی كە هەموو بوارەكانیی گرتبووەوە هەر لە سەردەمی ستالین تاوەكو چرنینكۆ. ئەم توێژینەوەیە بە میتۆدی لێكۆڵینەوەی شیکاری لە چوارچێوەی شێوازی پێكهاتەییدا پەیڕەو كراوە، بۆ ئەوەی لەم رێگەیەوە زانیاریی لەسەر شێوازی سیستمی سیاسیی لە سەردەمی گۆرباچۆڤ دا لە یەكێتیی سۆڤیەت دا بخرێتەڕوو. لە تەوەری یەكەمی ئەم توێژیینەوەیەدا ئاماژە بە سیستمی سیاسیی یەكێتیی سۆڤیەت لە سەردەمی گۆرباچۆڤ و گۆڕانکاری نوێ بە داڕشتنیی بیرۆكەی پیریسترۆیكا و گلاسنۆست دراوە، بۆ چارەسەركردنی بارودۆخی سیاسیی و ئابووریی و كۆمەڵایەتیی یەكێتیی سۆڤیەت لە رێی ئەو دوو بیرۆكەیەوە کاری بۆ ئەكرا، بەڵام رووبەڕووی دژایەتییكردن لە ناوخۆ و دەرەوەدا بووەوە. لە تەوەری دووەمدا ئاماژە بە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی گرژیی و ئاڵۆزییەكان لە سیستمی سیاسیی یەكێتیی سۆڤیەت لە ناوخۆ و دەرەوەیدا دراوە، هەرچەندە گۆرباچۆڤ هەوڵی زۆری دا بۆ باشتركردنی ئەو وڵاتە. لە تەوەری سێیەمدا ئاماژە بە لێكهەڵوەشانی  یەكێتیی سۆڤیەت و هاوپەیمانانی – بلۆكی رۆژهەڵات دراوە. ئاستەنگەكانی ئەو توێژینەوەیە لەوەدایە ئەو سەرچاوانەی كە لە بارەی ئەم بابەتەوە نووسراون ساڵانێكی زۆر بەسەر لە چاپدانیاندا تێپەڕیوە، لەبەرئەوە هەوڵ و ماندووبوونی زۆری ویستووە تاوەكو دەستكەوتوون، چونكە زۆربەی ئەو سەرچاوانە بە زمانەكانی عەرەبیی و ئینگلیزیی نووسراون، تەنانەت هەندێك سەرچاوەی كوردیی زیاتر لە زمانەكانەكانی ترەوە وەرگێڕراون، سەرچاوەكان بەشی زۆریان ساڵانێكی زۆر بەسەر لە چاپدانیاندا تێپەڕ بووە، كە هەندێكیان لایەندارانە و هەندێكی تریان بێلایەنانە نووسراون، كە بۆ هەردوو جۆرەكە پێویستییان بە شیكردنەوە هەیە.

منشور

2024-09-19

كيفية الاقتباس

سیستمی سیاسیی یەكێتیی سۆڤیەت – گۆڕانکاریی و داڕمانی 1985 - 1991. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 8. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/364