سیستەمی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لە سایەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی دا

المؤلفون

  • کاروان أورحمان إسماعیل بابان یاسای گشتیی- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی المؤلف

الكلمات المفتاحية:

پەرلەمان، فرەبازنەیی، سیستەمی هەڵبژاردن، دادگاى فیدراڵیی، هەرێمی کورستان

الملخص

ئەم توێژینەوەیە باس لە سیستەمی هەڵبژاردن ئەکات لە هەرێمی کوردستان دا. ئەم توێژینەوەیە لەوە ئەکۆڵێتەوە تا چەند دابەشکردنی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ژمارەی شارەکان بەسەر چوار بازنەدا کاریگەریی ئەبێت لەسەر گۆڕینی نەخشەی سیاسیی، تا چەند ئەبێتە هۆی دەرکەوتنی حزب و لایەنی سیاسیی تازە. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی وەسفیی و شیکاریی بەکارهێنراوە بۆ وەسفکردنی کاریگەریی سیستەمی یەک بازنەیی لە رابردوودا و شیکاریی یاسای هەڵبژاردن و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی لەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان، گەیشتۆتە ئەو دەرئەنجامەی کە هاوشێوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ساڵی 2021 بە سیستەمی فرەبازنەیی کرا وئەزمونێکی سەرکەوتوی پێشکەش کرد، بە هەمان شێوە ئەم سیستەمە فرە بازنەییە بۆ هەرێمی کوردستانییش گونجاوە، لەبەر ئەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان هەمان باروودۆخیان هەیە، ئەمە جگە لەوەی ئەم سیستەمی فرە بازنەییە یارمەتیدەرە بۆ گەیشتنی سەربەخۆکان و پارتە بچووکەکان بۆ پەرلەمان بەهۆی ئەوەی دەنگدەر مافی دەنگدانی هەیە لە بازنەیەکی دیاریکراودا لە سنووری پارێزگاکەی خۆی. 

منشور

2024-10-29

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

سیستەمی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لە سایەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی دا . (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 10. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/390