چەمكە میتافۆرییەكان لە دەقە شیعرییەكانی مەولەویی دا
الكلمات المفتاحية:
زانستی زمانی دركپێكردن، سیمانتیكی دركپێكردن، میتافۆر، مەولەوییالملخص
لە كۆنەوە شاعیران و ئەدیبان و نووسەرە داهێنەرەكان، میتافۆریان وەكو شێوازێكی ئاخاوتن و پتریش بە مەبەستی بەدیهێنانی هەندێك ئامانجی هونەریی و بەرجەستەكردنی كاریگەریی رەوانبێژییانە لە ئاخاوتن و لە دەقی نووسراودا بەكارهێناوە. لە بەرانبەر تێڕووانینی دێرین و كوندا بۆ میتافۆر، رووانگەیەكی تر هەیە بە ناوی زانستی زمانی دركپێكردنەوە، كە خاوەنی دیدێكی تەواو جیاوازە بۆ میتافۆر و پێی وایە ئەو سیستەمە واتاییەی، كە مرۆڤ لەگەڵی راهاتووە و رۆژانە لەگەڵیدا ئەژی و تەنانەت بەپێی ئەو سیستەمەش بیر ئەكاتەوە، لە بنەڕەتدا تێكەڵ بە میتافۆرە. هەر بۆیە، مرۆڤ لە رێگەی ئەزموونكردن و تێگەیشتنی شتێك، بەهۆی جۆر، یان بابەت و شتگەلێكی دیكەوە لە جەوهەری میتافۆر ئەگات. میتافۆریش كار لەسەر بوار ئەكات، كە ئەوانیش (بواری سەرچاوە) و (بواری مەبەست)ن. ئەنجامی توێژینەوەكە نیشانی ئەدات لە دەقە شیعرییەكانی مەولەوییدا بە چەشنێك كاری نەخشەی میتافۆرەكان لە بواری سەرچاوەوە بەرەو بواری مەبەست چنراوە، كە بەهۆی بواری سەرچاوەوە تێگەیشتن لە رووبەر و پانتایی ئەزموونی مرۆڤ ئاسان بیت، بواری مەبەستیش ئەبێتە ئەو چەمكەی ، كە شاعیر هەوڵی راڤەكردنی دەدات. لەگەڵ ئەوەشدا شاعیر بەشێوەیەكی زۆر داھێنەرانە بۆ گوزارشتكردن لە دیوی ناوەوەی خۆی و دنیای دەرەكیی، چەندین چەمكی میتافۆری لە وێنەی (ئاڕاستەیی، پێكهاتەیی، بوونناسیی)ی بەكارهێناوە، بەرچاوترینیان بەكارهێنانی میتافۆری چەمكیی ئاڕاستەییە.