نەرمەگوتار و كاریگەرێتیی لەسەر وەرگر (هەڵبژاردنی پارێزگاكان- کەرکووک) بە نموونە
الكلمات المفتاحية:
نەرمەگوتار، کاریگەرێتیی، وەرگر، هەڵبژاردنالملخص
توێژینەوەی بەردەست، سەبارەت بە بابەتێکە پەیوەستە بە نەرمەگوتار و ئەو کاریگەرێتییانەی لەسەر وەگر دای ئەنێت. بە بۆچوونی شارەزایانی بواری راگەیاندن، نەرمەگوتار یەکێکە لە هۆکارە بەهێزەکانی قایلکردنی وەرگران بەو ناوەرۆکەی ئاڕاستەی ئەکرێت. واتە ئەونەرمەگوتارانەی کە کۆی راگەیاندنەکان بۆ کاریگەرێتیی دانان ئاڕاستەی وەرگرانی ئەکەن. توێژینەوەکە ئامانجەکانی خۆی لە دوو خاڵدا چڕکردۆتەوە، جەختکردنەوە لەسەر ئەوکاریگەرێتییانەی کە نەرمەگوتارەکان، لەسەر وەرگرانی دایان ئەنێت و، پەیبردن و دۆزینەوەی ئاستی ئەو کاریگەرێتیانەی کە ئەو نەرمەگوتارانە لەسەر وەرگران دایان ئەنێت.
ئەم توێژینەوەیە، توێژینەوەیەکی وەسفییە و بە گونجاو زانراوە بۆ کارکردن لەسەری تا بەهۆیەوە پەی بە وردەکاریی بگۆڕەکان و پەیوەندییەکانی نێوانیان ببررێت کە خۆی لەو فەزا بارگاویەدا ئەبینێتەوە، بارگاوی بە کاریگەرێتیی دوو لایەنەی نێوان نێرەر و وەرگر، لە رووماڵیشدا راپێویینامەی بنکۆڵکاریی بۆ گەیشتن بە ئەنجامەکان پەیڕەو کراوە، کە تێیدا پشت بە دەنگدەرانی کورد لە پارێزگای کەرکوک بەستراوە. وەک مشتی کۆمەڵی توێژینەوەکە لەو هەڵبژاردنەدا، کە لە پارێزگاکانی عێراقدا (٢٠٢٣) کردووە و تێیدا بەشداربوون. لە کۆمەڵی توێژینەوەکەشدا (١٠٠) کەس وەک (مشت) بۆ توێژینەوەکە وەرگیراوە، لە هەردوو رەگەز.
گرنگترین دەرەنجامەکانیش بریتین لە یەکەمیان بێ هێزیی کاریگەرێتیی نەرمەگوتارەکان لەسەر بەرتوێژان بۆ جوڵاندنی لایەنداربوونیان (انتما)، بۆ چوونە پای سندووقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردن لەو شارەدا. لای وەرگرەکان، دووەمیشیان راگەیاندنی کۆمەڵایەتییی زۆرترین پشکی بۆ وەرگرتنی گوتارەکان هەبووە. بە بەراورد بەکۆی ئامڕازەکانی تری راگەیاندنەکان، لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارێزگاکاندا، لە شاری کەرکوک لەساڵی(٢٠٢٣)دا،