هاوسه‌رگيريى ميسار؛ حوكمى شه‌رعیى و لێكه‌وته‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى «هه‌رێمى كوردستان به‌ نموونه»

المؤلفون

  • عدنان أحمد فتاح ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمیی- زانکۆی سلێمانی المؤلف
  • سعدون حسین أحمد مامۆستا لە بەشی خوێندنی ئیسلامی- ئێواران- کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان- زانکۆی سلێمانی مترجم

الكلمات المفتاحية:

کێشە، هاوسەرگیریی میسیار، فيقهیی، کۆمەڵایەتیی، هەرێمی کوردستان

الملخص

هاوسەرگیریی مسیار بابەتێکی نوێیە، بەم ساڵانەی دوایی هاتووەتە ناو ژیانی كۆمه‌ڵايه‌تيى ئێمەوە، وەک باس ئەکرێت هاوسەرگیرییەکی ئاسانە، بەڵام بێ گرفتیش نییە، لەبەرئەوەی هێشتا نوێیە کۆمەڵگەی کوردیی ناتوانێت بە ئاسانیی و ئاشکرا قبووڵی بکات، ئەمەش وای کردووە ئەو کەسانەی ئەیکەن، بە نهێنیی بیهێڵنەوە، ئەم نهێنییبوونەش رووبەڕووی کۆمەڵێک گرفتی شەرعیی و کۆمەڵایەتییمان ئەکاتەوە، بەو پێیەی کۆمەڵگەی کوردیی کۆمەڵگەیەکی زۆرینە موسوڵمانە و پەیڕەویی لە شەریعەتی ئیسلامیی ئەکات، بە گوێرەی شەریعەتیش هاوسەرگیریی ئەبێت ئاشکرا بێت، لە هەمان کاتدا لە رووی کۆمەڵایەتییشەوە هاوسەرگیریی نهێنیی پەسەند نییە و بکەرانی رووبەڕووی کێشەی زۆر ئەکاتەوە، ئێمە لەم توێژیینەوەیەدا لەو گرفتە ئاینیی و کۆمەڵایەتییانە ئەکۆڵینەوە کە بەهۆی هاوسەرگیریی مسیار روو ئه‌ده‌ن.

منشور

2024-10-29

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

هاوسه‌رگيريى ميسار؛ حوكمى شه‌رعیى و لێكه‌وته‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى «هه‌رێمى كوردستان به‌ نموونه». (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 10. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/396