هۆكاره‌كانی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌لای عه‌ره‌ب له پێش ئیسلام دا
الكلمات المفتاحية:
تۆڵه، خێڵ، داب و نه‌رییت، رێز و شكۆالملخص
له پێش ئیسلامدا، تۆڵەسەندنەوە لە نێوان هۆزه عهرهبهییهكاندا، بەشێکی دانەبڕاو بوو لە ژیانی خێڵەکییدا، كه پشتی بە بنەماکانی رێز و شكۆ ئەبەست، تۆڵەسەندنەوەیان بە ئامرازێک بۆ گەڕاندنەوەی ئەم بەهایانە دائەنا. ئەگەر ئەندامێکی هۆزێك کوژرا، یان سووکایەتیی پێ کرا، ئەرکیی هۆزه‌كه بوو تۆڵەی بکاتەوە، چونكه لە دەستدانی شكۆداریی بە واتای لە دەستدانی پێگەی خێڵەکە بوو. بۆیە تۆڵەسەندنەوە بۆ پاراستنی شکۆی خێڵ مەرجێکی کۆمەڵایەتیی بوو. لە ئه‌نجامی نه‌بوونی سیستمێکی یاسایی و حوكومه‌تێكی ناوەندیی، کە دادپەروەریی بسەپێنێت و لێ پرسینەوە له تاوانبار بکات، هۆزە عەرەبەکان خۆیان به‌و كاره هه‌ڵئه‌ستان، په‌نایان ئه‌برده به‌ر تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی کەسیی و بنەماڵەیی و خێڵه‌كیی، نەک دامەزراوەیی. بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌نگیی و سووکایەتیی هۆزه‌كان رزگاریان بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌م توێژینه‌وه‌یه (هۆكاره‌كانی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌لای عه‌ره‌ب له پێش ئیسلامدا) به كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی رەسه‌ن و ژێده‌ری باوه‌ڕپێكراو پشتبەستە. توێژینه‌وه‌كه به‌سه‌ر پێشه‌كیی و ئه‌نجام و چه‌ند ته‌وه‌رێك دابه‌شكراوه، وه‌ك: پێناسه‌ی دیارده‌ی تۆڵه له سه‌رچاوه‌كانی زمان و قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) كراوه، هه‌روه‌ها باس له هۆكاره (كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی و سیاسیی و ئایینیی)یه‌كانی دیاره‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه كراوه، هه‌ریه‌ك له‌و هۆكارانه‌ش بۆ چه‌ند هۆكاری تر وردكراونهتهوه.
ژیان لە کۆمەڵگای عه‌ره‌بیی پێش ئیسلامدا لەسەر بنەمای دڵسۆزیی بۆ هۆز بوو، تۆڵەسەندنەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی خێڵەکیی و هاودەنگیی نێوان ئەندامانی خێڵ ئامرازێک بوو. هێرشکردنە سەر ئەندامێکی خێڵەکە بە هێرشکردنە سەر تێكڕای هۆزه‌كه هەژمار ئەکرا و ئەبوو هەمووان بەشداریی لە تۆڵەسەندنەوە دا بکەن. کۆمەڵگەی عەرەبی پێش ئیسلام تۆڵەسەندنەوەی وەک بەشێک لە سیستەمی سروشتیی خۆی سەیر ئەکرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ش وردە وردە لەگەڵ سەرهەڵدانی ئایینی ئیسلام گۆڕانی بەسەردا هات.