كۆمەڵكوژییەكەی زەعیم سدیق لە سلێمانی لە هەردوو روانگەى مێژوو و سیاسییەوە

المؤلفون

  • مستەفا عوسمان ئەحمەد توێژەر-قوتابی دكتۆرا -زانكۆى سلێمانی المؤلف
  • كەیوان ئازاد ئەنوەر بەشى مێژوو-كۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەكان-زانكۆى سلێمانی مترجم

الكلمات المفتاحية:

سلێمانی، بەعسییەكان، زەعیم سدیق، ٩ی حوزەیرانی١٩٦٣ز

الملخص

٩ى حوزەیرانی١٩٦٣ز، بە یەكێك لە رۆژە ڕەش و تاریكەكانی شاری سلێمانی دانراوه, چونكە ژیانی سیاسیی و كۆمەڵایەتیی دانیشتوانەكەيان بە ئاراستەیەكی خراپدا گۆڕیى و دۆخێكی تایبەت و نەخوازراویان بۆ ژیانی ئاسایی شارەكە درووستكرد، کە وایکردووە ،بۆ ساڵانى دواتریش، لە ئەندێشە و بیرەوەریی دانیشتوانی شار و نەوەكانی ئایندەیدا بمێنێتەوە. بۆیە پیویستدەکات لە دووتوێی توێژینەوەیەكی زانستییدا ئەو کۆمەڵکوژییە بخرێتەبەر لێکۆڵیینەوەیەکی ورد کە ئەو رووداوە و هۆكار و ئەنجامەكانی، لەپاڵ رەهەند و لێكەوتە سیاسییەكانی لە مێژووی کورددا بە ئەمانەتەوە بپارێزرێت. توێژینەوەکە بایەخیداوە بە هۆكارەكانی پشت روودانی كۆمەڵكوژییەكەی شاری سلێمانی و، ئاماری كوژراو گیراوەكانی ئەو كۆمەڵكوژییەی كە بوون بە قوربانیی سیاسەتی چەوتی (زەعیم سدیق)ی فەرماندەی لیوای بیستی ئێراق.  توێژیینەوەکە لەسەر دوو رەهەندی مێژوو و سیاسەت كاریكردووە و، بە  میتۆدی (وەسفیی- شیكاریی) كراوە و، هەوڵدراوە دوای خستنەڕووی زانیارییەكان وەسفێكی  شوێن و كەسایەتییەكان و ئاراستەی رووداوەكان بە میتۆدی مێژوویی ریزبەندییەكی بكرێت، دواتر شیكارێكی زانستیی بۆ هەریەك لەو لایەنانە كراوە. بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش، هەوڵدراوە توێژینەوەكە بۆ (سێ) تەوەر دابەشبكرێت. تەوەری یەكەم  بۆ باسی  شارى سلێمانی و زەمیینەكانی پێش رووداوەكە و هۆكارەكانی پشتی كۆمەڵكوژییەكە. تەوەری دووەمیش تەرخانە بۆ چۆنێتیی كۆمەڵكوژییەكە و كاریگەریی و شوێنەواریان لەسەر دانیشتوانی شارەكە و كاریگەریی بۆ سەر پێگەی بەعسییەكان لە دەسەڵاتدارێتی عێراق دا. لە تەوەری سێیەمیشدا تیشكخراوەتە سەر رەهەندە سیاسییەكانی ئەو رووداوە. ئاستەنگەكانی بەردەم ئەم توێژینەوەیە كەم نین، چونكە كاركردن لەسەر بابەتێكی مێژوویی، كە تەمەنی لە (٦٠) ساڵ تێپەڕنەبووبێت و هەتا ئێستاش لە بیرەوەیی سەدان كەس و لە تۆماری سەدان دۆکیومێنت و وێنەدا، خۆی حەشاردابێت، كارێكی سەختبووە، هەتا بتوانرێت زۆرتریین و وردتریین و نوێتریین زانیاریی لەسەر كۆی رووداوەكە بخرێتەڕوو، بۆیە كۆسپی سەرەكیی بەردەم ئەو توێژینەوەیە، تەنیا دەستنەگەیشتن نەبوو بە تەواوی شایەتحاڵەكان و وێنەكان و بەڵگەنامەكان، بەڵكو كۆكردنەوە و دانانی ئەو هەموو زانیارییانە بوو لە توێژینەوەیەكی ئاوەهادا، كە دەبوو كۆی لاپەڕەكانی سنوورداربن، بۆیە زۆرێك لە گێڕانەوە و بەڵگەنامە و وێنەکان نەخراونەتەڕوو. ئەنجامی توێژیینەوەکەش لە شەنوکەوی رووداو و گێڕانەوە و بەڵگەنامەکان گەیشتنبووە بە كۆمەڵێك ئەنجام, كە زیاتر ئەوەیە، رووی ڕاستەقینەی خراپەکاریی و تاوانکاریی دەسەڵاتدارانی عێراق و لەنێوانیاندا بەعسییەكان لەسەرەتای هاتنیانەوە بۆ مێژوو دەرکەوتووە و، هەتا جارێكی تر بەهۆی دەسەڵاتدارانێكی نوێوە و شارەكە و باشووری كوردستان دووچاری كۆمەڵكوژییەكی وەها نەبێتەوە. كۆی لێکدانەوەکانیش وەك راسپاردە پێشکەشکراون، نەك هەر لە چەند خاڵێكدا بخرێتەڕوو، كە پێدەچوو زیادەبن. 

منشور

2025-04-10

كيفية الاقتباس

كۆمەڵكوژییەكەی زەعیم سدیق لە سلێمانی لە هەردوو روانگەى مێژوو و سیاسییەوە. (2025). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 3(3). https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/432