پهیوهندی نێوان ئایین و ئاكار له فهلسهفهی ‹ئایدیالیزمی ئهڵمانیی›دا
الكلمات المفتاحية:
ئایدیالیزم، فهرمانی مهرجهكیی، فهرمانی رهها، من و نا – من و ئامانجهكییالملخص
لەبەرئەوەی پەیوەندی ئایین و ئاکار پەیوەندییەکی بەڵگەنەویست نییە لای فەیلەسوفەکان، لەمێژووی فەلسەفەدا فەیلەسوفەکان و تیۆلۆجیستەکان بەجیاواز هەڵوێستیان لەبارەی ئەو پەیوەندییەوە نواندووە. ئایین و ئاکار وەک دووپێدراوی جیاواز و سەربەخۆ، بەهۆی نزیکیان لە هەندێک ئامانج و پێوەرو فەرماندا لەهەندێک جومگەی مێژووییدا تێکەڵکراون. لەکاتێکدا، ئەگەرچی ئایین رەهەندێکی ئاکاریانەی لەپەیامی خۆیدا هەڵگرتووە، مەرج نییە ئاکار لە داڕشتنی بنەماکانیدا پشت بە بەها و پێوەرە ئایینیەکان ببەستێت. چونکە، باوەڕی ئایین پشت بەدەقی وەرگیراو ئاکار پشت بە رێساکانی ژیریی مرۆڤ دەبەستێت. لێرەوە، هەندێکجار ئەو پەیوەندییە وەک یەکترتەواوکەر هەندێکجاریش وەک پێکناکۆک دانراوە. بەتایبەت ، لای فەیلەسوفەکانی ‹رۆشنکاریی› و مۆدێرن، سەربەخۆبوونی ژیریی مرۆڤ و پێشکەوتنی زانست رێخۆشکەر بووە لەسەرهەڵدانی دیدێکی مرۆڤدۆستانە، کە پەیڕەویی لە ئاکار و فەلسەفەیەکی رەوشتیی سەربەخۆ لە باوەڕی ئایینی بکات. بۆیە، ئەم بابەتە لەسەردەمی ئایدیالیزمی ئەڵمانییدا بەجۆرێکیتر گەنگەشەکراوە و هەریەک لە فەیلەسوفەکانی رەوتی ئایدیالیزمی ئەڵمانیی دید و روانگەیەکی بۆ ئەو پەیوەندییە هەبووە.