پەڕتووکه سه‌ره‌تاییه‌كانی خوێندن له باشووری كوردستان و زمانی په‌ڕتووكه‌كان
الكلمات المفتاحية:
بهكوردییكردنی خوێندن، په‌ڕتووكی خوێندن، زمانی نووسینه‌وه‌ی زانست، زاراوه‌ی زانستیی، ههڵسهنگاندنالملخص
گه‌لی كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای یەکەم جه‌نگی جیهانیی، نیشتمانه‌كه‌ی به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا دابه‌شكرا، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی دراوه، به‌تایبه‌تی زمانه‌كه‌ی كه له‌زۆربه‌ی بواره‌كاندا قه‌ده‌غه‌كرابوو. له‌وانه‌ش بواری په‌روه‌رده و فێركردن. بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له لایه‌ن رۆشنبیرانه‌وه هه‌وڵێكی زۆر دراوه، بۆ به كوردییكردنی خوێندن له باشووری كوردستان دا. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پڕۆسه‌ی بهكوردییکردنی خوێندن له ساڵانی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی كرچوكاڵ و له‌سه‌رخۆ ده‌ستپێده‌كات و، به چه‌ند وێستگه‌یه‌كدا تێپه‌ڕده‌بێت. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه بۆ ئه‌و بابه‌ته ته‌رخانكراوه و هه‌وڵده‌دات رێگه‌كانی دانانی په‌ڕتووكی خوێندن، به‌پێی بنه‌ما په‌روه‌رده‌ییه‌كان به گشتیی بخاته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی لایه‌نی ئه‌رێنیی و كه‌موكووڕیی رێگهگان. هه‌روه‌ها به وردیی سه‌ره‌تاكانی به كوردییكردنی خوێندن قۆناغ به قۆناغ دیارییده‌كات، له‌گه‌ڵ چۆنێتیی و شێوازی دانانی په‌ڕتووكه سه‌ره‌تاییه‌كانی خوێندنی كوردیی. دواتر له چوارچێوه‌ی چه‌ند سه‌رنجێك دا، زمانی نووسینه‌وه‌ی په‌ڕتووكه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت و شییكرنهوه بۆ چه‌ند نموونه‌یه‌ك ده‌كات.. دەرکەوت کە کەموکووڕییەکی بەرچاو هەن لەو بابەتە سەرەکییانەدا کە بە کۆی هەموویان شیاویی و پەسەندیی کتێبی خوێندن دیارییدەکەن. میکانیزمی دانانی کتێب سەرکەوتوو نییە چ بە راسپاردنی کەسیی بێت کە زۆر جار دانەر یان دانەران کەسانی پسپۆڕیی ورد نەبوون یان شیاونەبوون بەو ئەرکە تایبەتمەندە هەڵبسن، بە هەمان شێوە لەڕێگەی لێژنەشەوە کەمووکووڕیەکان کاریگەرییان هەبووە لە دواکەوتنی بەردەستبوونی کتێبەکان لە وادەی خۆیدا یان ناکۆکیی زەق لە نێوان ئەندامانی لێژنەکان لەسەر هەر بابەتێک کە پێوەستیی بابەتیی یان مەنهەجیی بوون. لەبارەی ناوەڕۆکی کتێبەکان و لایەنە پێوەندییدارەکانی تری وەک: رێنووسی نووسیین و خاڵبەندیی و رستە و زاراوەکانەوە، گۆڕانکارییەک نابینرێت کە میتۆدی پێداچوونەوەی تێدا هەبێت و پشتبەست بێت بە رێسایەکی یەکگرتووانەی حوکوومیی یان دەستەجەمعییەکی فەرهەنگیی. هەر کتێبە و هەر دانەرە و هەر لێژنەیەی بە باوەڕ و دەستنیای خۆی رێنووس و شێواز و خاڵبەندیی و زاراوەی بەکارهێناوە.