بەستەرەکانی دەقی کارگێڕیی لە زمانی کوردیی دا
الكلمات المفتاحية:
بەستەرەکانی پێکەوەبەستن، لەبریدانان، لابردن، دووبارەبوونەوە، گرتنەوەالملخص
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (بەستەرەکانی دەقی کارگێڕیی لە زمانی کوردیی دا)، لە سنوری چەند وەچەپارێکدا و بەپێی رێبازی شیکردنەوەی پەسەنکەرانە ئەنجامدراوە. مەبەستی سەرەکیی توێژینەوەکە، دیاریکردنی بەستەرەکانی ناو دەقی کارگێڕییە لەڕوانگەی مۆدێلی رێزمانی ئەرکیی هاڵیدەیەوە، بۆ ئەم مەبەستەش راستەوخۆ پشت بە میتا ئەرکی دەقییانە لای هاڵیدەی بەستراوە و، تێیدا پێکەوەبەستن و جۆرەکانی پێکەوەبەستن خراونەتەڕوو، پاشان جۆرەکانی پێکەوەبەستنی رێزمانیی (ئاماژەکردن، لەبرییدانان، لابردن، بەستن) و، پێکەوەبەستنی لێکسیکیی (دووبارەبوونەوە، هاو-واتا، دژ-واتا، هاوڕێیەتیی...هتد) باسکراوە و، دەقی کارگێڕیی وەک جۆرێک لە جۆرەکانی دەق لە دیالێکتی کرمانجیی ناوەڕاست - زمانی کوردیی بۆ داتای توێژینەوەکە وەرگیراوە، کە راستەوخۆ گوزارشت لە گۆڕینی بیری زمان بۆ دەقی کارگێڕیی نووسراو دەکات و، ئەرکی دەقییانەی زمان بەجێدەهێنێت، بەم جۆرەش جۆرەکانی بەستەری دەقی کارگێڕیی، شیکراونەتەوە و، ئەوە دیاریکراوە کە چۆن ئەم بەستەرانە رۆڵیان لە پێکەوەبەستن و پێکەوەگونجاندنی دەقی کارگێڕیی دا بینییوە.