هێنانەدەرەوەی ‹فۆیەرباخ› لە تارمایی مارکسییزم
الكلمات المفتاحية:
فۆیەرباخ، تارمایی مارکسیزم، ماتریالیزم و ئایدیالیزمالملخص
ئەوەی لای بەشێکی زۆری توێژەرانی مێژووی فەلسەفە باوە؛ رۆڵی فەلسەفەی فۆیەرباخ بە پردێکی نێوان ‹هیگڵ› و ‹مارکس› دانراوە. هەڵبەت، ئەم وێنە گشتییە بەدیوێکدا رۆڵێکی لاوەکیی بە پێگەی فەلسەفەی فیورباخ دەدات. چونکە، گرنگییەکەی تەنها لە رایەڵێکی نێوان دوو ناوی گرنگی فەلسەفەدا کورتدەکاتەوە. هەروەها، بەدیوێکیتریشدا وەک ئەوەی فۆیەرباخ لە پاش هیگڵ، خۆبەخۆ شتێکی ئەوتۆی نەخستبێتەسەر رەوتی فەلسەفە. جگەلەوەی، کاریگەریی تێزەکانی فۆیەرباخ بزردەبێت، تەنها ‹مارکس› یش دەبێتە خاوەندارێکی فەلسەفەی فۆیەرباخ. لەم رووەشەوە، هێندەی پێگەی فۆیەرباخ مارکسییانەیە، ئەوەندە فۆیەرباخییانە دەرناکەوێت. لێرەوە، توێژینەوەکە هەوڵی دەرخستنی رەسەنایەتی فەلسەفەی فۆیەرباخ لە دەرەوەی هەژموونی مارکسییزم دەدات. بەفۆیەرباخێک کە جیاوازە لەوەی مارکسیزم پێشکەشیکردووە ئاشنادەبین. رەسەنایەتییەکشی لە هەڵوەشاندنەوەی ئایدیالیزمیی ئەڵمانی لە فۆرمی هیگڵ و رەخنەکردنی بنەماکانی ئایین و رەگوڕیشەکەی پتر دەردەکەوێت. جگەلە، پێشکەشکردنی پارادایمێکی نوێیە: جێگۆڕینی ‹بنە› و ‹بارە› کە لە هاوکێشە هیگڵییەکەدا ‹بنە›-بوون- کاردانەوەی ‹بار› دانراوە. لە هەر کوێەیەک هیگڵ جەختی لە چەمکی خودا کردبێتەوە، فۆیەرباخ پێداگیری لە چەمکی ‹مرۆڤ›بوون کردووەتەوە. ئیدی، فۆیەرباخ رێخۆشکەری سەرەکی پرسیارە رەخنەییەکانی مارکسیزمە و هاوکاتیش ئاڕاستەی بیری فەلسەفە لە فۆیەرباخەوە بەرەو مرۆڤ لە بووندا دەڕوات.