ئاسته‌نگه ئابوورييه‌كانى گه‌شه‌سه‌ندنى كولتووریی توێژینەوەیەکی ئەنترۆپۆلۆژیی مەیدانییە لە شاری هەولێر
الكلمات المفتاحية:
کو‌لتوور، گەشەسەندن، پیشەسازیی، پیشەسازیی کو‌لتووریی، گەشەسەندنی کولتوورییالملخص
پەیوەندیی تەواوکاریی لەنێوان گەشەی ئابووریی و گەشەسەندنی کولتوورییدا هەیە. گەشەسەندنی کو‌لتووریی بەواتای گۆڕانکاریی لە زەینییەت و بەهاکان و ئامادەکردنی ژینگەی گونجاو بۆ گەشەسەندنی ئابوورییە. هەروەها گەشەسەندنی ئابووریی ژیرخان و هۆکاری گەشەسەندنی کولتوورییە. ئاوات و هيواى هه‌موو ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵگا گه‌يشتن به ژيانێكى خۆشگوزه‌ران و شايسته و گەشەسەندووە، گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورىی به‌واتاى سوودمه‌ندبوونى زۆرينه‌ى تاكه‌كان له توانامرۆییەکان و خۆشگوزه‌رانى ژیان و هەروەها هۆکاری گەشەکردنی ئاستی هوشياريى مرۆڤه‌كانه. گەشەسەندن دیاردەیەکی گشتگییر و فرەڕەهەندە، گەشەکردنی ئابووریی یەکێک لەو بابەتانەیە کە بەشێوازێکی راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر گەشەسەندنی کو‌لتووریی هەیە. ڕێگرییکردن لە گەشەسەندنی کو‌لتوور، بەواتای ڕێگرییکردن لە گۆڕانکارییەکان و پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە. هەروەها پێشکەوتنی ئابووریی ژێرخانی گەشەسەندنی کولتوورییە، ئه‌م بابه‌ته توێژينه‌وه‌يه‌كى چۆنايهتيى ئهنترۆپۆلۆژياى كولتوورييه کە لە سەنتەری شاری هەولێر ئەنجامدراوە، لەسەر بنەمای پاشخانی تيۆرى بونيادى فرمانیی (وه‌زيفى) و به ميتۆدى ئهنترۆپۆلۆژيا و، به‌شێوازى پێجۆریی (ئيستقرائيى) و به سوودوه‌رگرتن له شێوازی تێبينيیكردن و، سه‌ره‌نجدان و، بهشداريیكردنی ڕاستەوخۆ و چاوپێكه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان، کێشە سه‌ره‌كييه رێگرییەکانی به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنى كولتووریی كۆمه‌ڵگەی توێژیینەوە دەستنیشان کراوە. لە ئەنجامی توێژینەوە دەرکەوت: کۆمەڵگەی توێژینەوە خاوەن ژینگەیەکی سروشتیی دەوڵەمەندە، بەڵام بە هەڵە و نازانستیی سوودمەندبوون لە سەرچاوەکانی سروشتی هۆکاری وێرانکارری و، لەناوچوونی سەرمایەی سروشتییە، کە دووارۆژی نەوەکانی کۆمەڵگە ڕووبەڕووی مەترسیی دەکات. هەروەها دواکەوتوویی پیشەسازیی کو‌لتووریی و بەرتەسکبوونی ئازادیی وەبەرهێنان و دەستێوەردانی گروپ و حزبی دەسەڵاتدار لە بازاڕ و چالاکیی بازرگانیی، هوکاری پەکخستنی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و پەرەسەندنی دیاردەی هەژاریی لە کۆمەڵگەی توێژینەوەدایە.