بنمیچی شوشەیی و کاریگەریی لەسەر ئەدای ژن لە کاردا

المؤلفون

  • ژیا عباس قادر زانکۆی سلێمانی / کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان / بەشی کاری کۆمەڵایەتیی المؤلف

الكلمات المفتاحية:

بنمیچی شوشەیی، ئەدای ژن لە کاردا، پارتە سیاسییەکان، بەشداریی سیاسیی ژن

الملخص

ئەم توێژینەوەیە لە دیاردەی بنمیچی شوشەیی لەکاردا بە گوێرەی رەگەزی مێینەوە دەکۆڵێتەوە ، کاریگەرییەکان و شوێنەوارەکانی لەسەر نواندنی (ئەدا) ژن لە شوێنی کاردا. ئەم توێژینەوەیە لە جۆری وەسفیی شیکارییە ، پشتدەبەستێت بە میتۆدی «رووپێوی کۆمەڵایەتیی بە رێگەی نموونە)»، کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە (١٦٥ نموونە کە تەمەنیان لە نێوان (٤١-٥٠) ساڵیدایە، خێزاندارن و بەکالۆریۆسیان هەیە) لە کۆی گشتیی ئەو ژنانە دەگرێتەوە کە لەنێو پارتە سیاسییەکاندان کە بەشێوەیەکی هەرەمەکیی لە سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکانی شاری سلێمانی وەرگیراون. بە پێی ئەنجامەکان لە پلەی یەکەم ئەوەیە کە پەیوەستە بە کاریگەریی زۆریی رۆڵدارییەکانی ژن لەکۆمەڵگەی کوردیی و، لەسەر نەگەیشتنی ژنان بە پۆستی باڵای سیاسیی کە ناوەندی ژمێرەییەکەی دەکاتە (٣.١٦) و لادانی پێوەریی (١.٤١) ئاستی بڕگەکەی توندە. سەبارەت بە شوێنەوارەکانی بنمیچی شوشەیی، ئاستی کاریگەریی کۆی گشتیی بڕگەکانی ئەم تەوەرە توندە بەڵام لە پلەی یەکەم بڕگەی (٢٠) دێت کە بریتیە لە هەستکردن بە نائومێدیی. سەبارەت بە گەیشتنی ژنان بە پۆستەباڵاکان لەنێو کایەی سیاسیی، ناوەندی ژمێرەییەکەی دەکاتە (٣.١٥) و لادانی پێوەریەکەی (١.٤٢) ئاستی بڕگەکەی توندە، هەر ئەمەش وایلێکردوون ئارەزووی کاری سیاسەتیان نەمێنێت. بە رای زۆرینە، گرنگترین میکانیزمێک کە بگیرێتەبەر، لێپێچینەوەیە لە بکەرەکانی گێچەڵپێکردنی سێکسیی و، بەو پێیەی ناوەندە ژمێرەییەکەی دەکاتە (٣.١٣) و لادانە پێوەرییەکەی (١.٤١) و ئاستی بڕگەکەی توندە. لە رێگەى تاقیکردنەوەى (ف) دەردەکەوێت لە کۆی گشتیی تەوەرەکان دا، بەهای (ف) ی بەدەستهاتوو زیاترە لەبەهای خشتەیی (٠،٠٥)، بۆیە جیاوازییان لە نێوان وەڵامی بەرتوێژەکان نییە. لە گرنگترین پێشنیارەکانی ئەم توێژیینەوەیە، هاندانی ژنان و کچان بۆ زیاتر بەشدارییکردن لە کایەی سیاسیی لە رێگەی بەشداربوونیان لە خولی هۆشیاریی لەبارەی کاری سیاسیی و، تەنانەت هۆشیارکردنەوەی خێزانەکان سەبارەت بە گرنگیی رۆڵی ژن لە کاری سیاسییدا هەتا نەبنە رێگر لە پێشیان.

منشور

2024-08-01

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

بنمیچی شوشەیی و کاریگەریی لەسەر ئەدای ژن لە کاردا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 4. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/93