چهواشهكاریی میدیایی و ستراتیژی رووبهڕووبوونهوهی له ههرێمی كوردستان – عێراق دا
Keywords:
چهواشهكاریی میدیایی, پەروەردەی میدیایی, سهقامگیریی میدیایی, دۆخی میدیایی, ناوەندی راستاندنی هەواڵAbstract
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە روونکردنەوەی رەهەند و هۆکارەکانی چەواشەکاریی میدیاییە لە کوردستان، پاشان دیاریکردنی ستراتیژێکی هەمەلایەنەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی لەلایەن پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەندیکا و دەزگا پەیوەندییدارەکانەوە. مشتەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە دوو کەیسی گرنگ کە لەساڵی ٢٠٢١دا بوونە جێگەی باسوخواسی رایگشتیی و بابەتی سەرەکیی رووماڵی میدیایی، ئەوانیش: کەیسی داخستنی نەخۆشخانەی هیوا لە کەناڵی NRT، کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان لە کەناڵی رووداو. لەچوارچێوەی میتۆدیی وەسفییدا، لەڕێی ئامرازی رووپێویی بۆ چۆنیەتیی و چەندایەتیی ئەو هەواڵ و بەرنامە و ژانرە رۆژنامەوانییانە کراوە لە رووماڵی هەردوو کەناڵ دا. لەبەر رۆشنایی خستنەڕووی دۆخی میدیایی و پاشان شیکاریی ناوەڕۆکی هەواڵەکاندا، سێ رێوشوێن وەک ستراتیژ بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەواشەکاریی میدیایی لە هەرێمی کوردستان خراونەتەڕوو کە بریتین لە: رێوشوێنی میدیایی، یاسایی، کارگێریی. توێژەران بەو ئەنجامە گەیشتوون کە چەواشەکاریی میدیایی وەک دیاردەیەکی بەربڵاوی جیهانیی، ناوەندی میدیایی کوردستانیشی گرتووەتەوە و کەناڵەکان نەیانتوانیوە خۆیان لەو دیاردەیە بپارێزن. له ههرێمی كوردستانی عیراق دا رێوشوێنی ستراتیژیی بۆ رووبهڕووبوونهوهی چهواشهكاریی میدیایی نهگیراوهتهبهر و بایەخی زۆری پێنهدراوه. ئەمە لەکاتێکدایە یاسا بەرکارەکانی رێکخستنی کاری رۆژنامەوانیی وەڵامدەرەوەی پێویستییەکانی ئەم قۆناخە نین لە بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی چەواشەکاریی میدیاییدا. بۆیە توێژینەوەکە راسپاردەکانی ئاراستەی لایەنە پەیوەندییدارەکان دەکات لە پەرلەمان و حکومەت و دامەزراوە میدیاییە متمانەپێکراوەکانی کوردستان کە ستراتیژی رووبەڕووبونەوەی چەواشەکاریی میدیایی بگرنەئەستۆ، یاسای نوێ دەربکرێت بۆ بەرنگاربوونەوەی چەواشەکاران، گرنگیی بە پەروەردەی میدیایی بدرێت و ناوەندی راستاندنی هەواڵ و زانیاریی دروستبکرێت.