سووتاندن و خاپوورکردنی نیشتمانی خوررییەکان لە رۆژهەڵاتی دیجلە (لە نیوەی یەکەمی هەزارەی دووەم)

Authors

  • م.ی خانە اکرم محمد کۆلێژی ئاداب- بەشی شوێنەوار- زانکۆی سەڵاحەدین Author

Keywords:

خوررییەکان, شانشین, زەوی کشتوکاڵیی, داگیرکردن, سووتاندن

Abstract

  خوررییەکان بە یەکێک لە گەلە رەسەنەکانی کوردستانی کۆن و ناوچەکانی زاگرۆس دائەنرێن، نیشتمانی خوررییەکان سنوورێکی بەرفراوان لە خۆ ئەگرێت، کە پێکدێت لە ناوچەکانی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس و پێدەشتەکانی تا ئەوپەڕی باکووری میسۆپۆتامیا. لەم روانگەیەوە خوررییەکان توانیویانە ببن بە خاوەنی شارستانێتیی و شانشینی تایبەت بە خۆیان. بە هۆی بەرفراوانیی وڵاتەکەیان و کۆمەڵێک لایەنی سیاسیی و ئابووریی نیشتمانەکەیان، وڵاتی خوررییەکان بەشێک بووە لەو ناوچانەی بە بەردەوامی کەوتووەتە ژێر هێرش و داگیرکاریی گەلانی تری ناوچەکە، بە تایبەتی پاشایانی سۆمەر، ئەکەد، بابل و ئاشور. جەنگەکان هێندە رقانگیر بوون تا وای لێ ئەهات دوژمنانی خوررییەکان تەنها بە داگیرکردنی شانشین و شارەکان نە ئەوەستان، بەڵکو زۆر جار هەڵئەستان بە سووتاندنی شارە داگیرکراوەکان و زەوییە کشتووکاڵیەکانیان، تاوەکوو بنچینەی ژیان و لایەنە ئابوورییە کشتوکاڵییەکان لەناوبەرن. پاشا داگیرکەرەکان بە شانازییەوە ئەم رووداوی داگیرکردن و سووتاندنەیان لە ساڵنامەکانیان و سەرچاوە دەقە مێخییەکان تۆمارکردووە. بێگومان خوررییەکان هەوڵیانداوە بەرگریی لە نیشتمانی خۆیان بکەن و رێگریی بکەن لە سووتاندنی خاکەکەیان، بەڵام مەترسییەکان گەورەتر و ترسناکتر بوون، بۆیە هەندێکجار دوژمنەکانیان ئامانجەکانیان بەدیهێناوە، شار و خاکی خوررییەکانیان کاولکردووە و سووتاندویانن. لەم توێژینەوەیەدا هەوڵداراوە تیشک بخرێتەسەر داگیرکارییەکان و رووداوی سووتاندنی نیشتمانی خوررییەکان لە روانگەی دەقە مێخییەکانی هەزارەی دووەمی پ. ز.

Published

2024-08-03

Issue

Section

Articles

How to Cite

سووتاندن و خاپوورکردنی نیشتمانی خوررییەکان لە رۆژهەڵاتی دیجلە (لە نیوەی یەکەمی هەزارەی دووەم). (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 5. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/180