شیکردنه‌وه‌یه‌کی جوگرافیایی بۆ رۆڵی به‌روبوومه کێڵگه‌ییه پیشه‌سازییه‌کان له په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازییه کشتوکاڵییه‌کان له پارێزگای سلێمانی دا
Keywords:
به‌روبوومه کێڵگه‌ییه‌کان, پیشه‌سازییه کشتوکاڵییه‌کان, په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازیی, پارێزگاى سلێمانیىAbstract
به‌رهه‌می به‌رووبوومه کێڵگه‌ییه پیشه‌سازییه‌کان به به‌شێکی گرنگیی به‌رهه‌می که‌رتی کشتوکاڵیی پارێزگای سلێمانی دائه‌نرێن، به هۆی رۆڵیان له دابینکردنی که‌ره‌سته‌ی خاو بۆ دامه‌زراوه پیشه‌سازییه کشتوکاڵییه‌کان. واته پێشکه‌وتن و په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازییه کشتوکاڵییه‌کان په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی به گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی که‌رتی کشتوکاڵیی و به‌رووبوومه کێڵگه‌ییه پیشهسازییهکانهوە هه‌یه، له‌م روانگه‌یه‌وه ئامانجی توێژیینه‌وه‌که خۆی له روونکردنه‌وه‌ی رۆڵی بڕی به‌رهه‌می به‌رووبوومه کێڵگه‌ییه پیشه‌سازییه‌کان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه پیشه‌سازییه کشتوکاڵییه‌کان له ناوچه‌ی توێژیینهوهدا ئه‌بینێته‌وه. توێژیینەوەکە میتۆدی شییکردنه‌وه‌ی وه‌سفیی و ئاماریی به‌کارهێناوە بۆ شییکردنه‌وه‌ی بابه‌ت و ئه‌و داتا و زانیارییه تۆمارکراوه فه‌رمییانه‌ی پشتییان پێبه‌ستراوه. توێژیینه‌وه‌که به چه‌ند ده‌رئه‌نجامێک گه‌یشتووه، لە گرنگترینیان بریتین له‌وه‌ی به درێژایی ماوه‌ی توێژیینه‌وه‌که جگه له به‌روبوومی «لۆکه-پەموو« ته‌واوی به‌روبوومه کێڵگه‌ییه پیشه‌سازییه‌کانی تر بڕی به‌رهه‌مه‌که‌یان زیادیکردووه و هۆکاره‌که‌شی ئەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی خواست له سه‌ر به‌رهه‌مه‌که‌یان له دامه‌زراوه پیشه‌سازییه کشتوکاڵییه‌کان دا، هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی توێژیینه‌وه دا سەرجەمى به‌روبوومه کێڵگه‌ییه پیشه‌سازییه‌کان جگه له به‌روبوومی «لۆکه» وه‌ک که‌ره‌سته‌ی خاو بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می خۆراکیی له پیشه‌سازییه کشتوکاڵییه‌کاندا پشتیان پێ ئەبهسترێت؛ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر لاوازیی جۆری پیشه‌سازییه کشتوکاڵیییه ناخۆراکییه‌کان له پارێزگای سلێمانی دا، بێگومان ده‌رئه‌نجامه به ده‌ستهاتووه‌کانی توێژیینهوهیهکە یارمه‌تیده‌رێکی گرنگ ئەبێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا له دامه‌زراندنی ئه‌م جۆره پیشه‌سازییانه‌دا رەچاوی دابه‌شبوونی جوگرافی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م به‌روبوومانه بکرێت و ئه‌و یه‌که کارگێڕییانه (قهزایانە)ی مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌کیی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره به‌روبوومانه‌ن له پێشتربن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م جۆره پیشه‌سازییانه و، کار بکرێت بۆ هاندانی جوتیاران بۆ دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی به‌روبوومی «لۆکه»، که یه‌کێکه له گرنگترین به‌رووبوومه کێڵگه‌ییه پیشه‌سازییه‌کان.