دیدگای شیکاری دەروونیی «ژاک لاکان» بۆ خۆشەویستیی

Authors

  • پ ی د ئازاد حەمە عبداللە بەشی باخچەی مناڵان، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق Author

Keywords:

شیکاری دەروونیی ژاک «لاکان»،, خۆشەویستیی, ئارەزوو, پێویستیی, کەمیی, خواست, نائاگایی

Abstract

ەم توێژینەوەیە کۆششێکە لەبارەی دیدگای شیکاری دەروونیی «لاکان» بۆ خۆشەویستیی. لە توێژینەوەکەدا بناغەکانی چەمکی خۆشەویستیی لە شیکاری دەروونیی «لاکان» لەبەرچاو گیراوە و دواتر بەرەو تێڕوانینە فەلسەفییەکانی «لاکان» پەرەیپێدراوە. هاوکات دیدگای شیکاری دەروونیی «لاکان» بۆ خۆشەویستیی لە پەیوەندیدایە بە ئارەزوو، کەمییLack (نوقسانیی)، پێویستیی، خواست، نائاگایی وەک بنەمای زمان، نەرسیزم Narcissism و بە سیستەمی شیکاری دەروونیی «لاکان»یشەوە، کە لە سێ لایەن پێکدێت: ریال، وێنایی (خەیاڵیی) و هێمایی. لە کۆتاییدا باس لەوە ئەکەین، کە بنەمای خۆشەویستیی لە شیکاری دەروونیی «لاکان» دا ئەوەیە، کە «»ئەو شتە بدەیت کە تۆ نیتە.” ئەمە بەشێکی سەرەکیییش لە هەوێنی ئەم توێژینەوەیە پێکئەهێنێت. لێرەدا و بە مەبەستی گەیشتن بە دیدگای گشتگیر و گشتیی لەبارەی پرسی شیکاری دەروونیی ژاک «لاکان» بۆ خۆشەویستیی، هەوڵدراوە وەڵامى ئەم پرسیارانە بدرێتەوە: ئایا شیکاری دەروونیی «لاکان» شتێکی بەرجەستەمان دەربارەی خۆشەویستیی بۆ ئەخاتە بەردەست؟ ئایا چییەتی خۆشەویستیی لە شیکاری دەروونیی «لاکان» دا وێنەیەکمان لەسەر مێتۆدی شیکاری دەروونیی «لاکان» تایبەت بە ئارەزوو پێ ئەڵێت؟ ئایا بابەتی کەمیی لە شیکاری دەروونیی «لاکان» دا دیاردەی خۆشەویستیی دیاری ئەکات؟ هەروەها لە توێژینەوەکەدا گەیشتووین بە چەند ئەنجامێک، گرنگترینیان، ئەوەیە، کە توێژینەوەکە هەوڵێکە بۆ باسکردنی تایبەتمەندییە جۆراوجۆرەکانی خۆشەویستیی لە شیکاری دەرروونناسیی «لاکان»، کە لە کارەکانی «لاکان»دا بەرچاو ئەکەون، هەروەها خۆشەویستیی بەپێی شیکاری دەرروونناسیی «لاکان» خۆشەویستییەکی ئاڵۆز و قووڵە و ئەگەر پێش «لاکان»یش شیکاری دەروونیی باسی خۆشەویستیی کردبێت، ئەوا لە رێگای «لاکان»ەوە شیکاری دەروونیی وردتر لە خۆشەویستیی ئەدوێت. هەرچی ئامانجی سەرەکییی توێژینەوەکەیە لەوەدا خۆی پوختئەکاتەوە، کە خۆشەویستی فریودەرە و بریتییە لە پێدانی ئەوەی مرۆڤ نییەتی.

Published

2024-08-03

Issue

Section

Articles

How to Cite

دیدگای شیکاری دەروونیی «ژاک لاکان» بۆ خۆشەویستیی. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 7. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/196